شوبات 15, 2020 10:52 Asia/Tehran
  • زەریف : ئەمریکا بە نەزانیی و زانیاریی هەڵە ، رۆژاوای ئاسیای تا سەروبەندی شەڕ بردە پێش

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە تاوانکاریی ئەمریکا لە تیرۆری سەردار سولەیمانیی فەرماندەری شەهیدی هێزی قودسی سپای پاسداران گوتی : ئەمریکا بە نەزانی و زانیاریی هەڵە ، رۆژاوای ئاسیای تا سەر وبەندی شەڕ بباتە پێش .

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەر لە بەیانیی شەممە لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاسایشیی مونیخ لە دیمانەیەکدا لە گەڵ کەناڵی تەلفزیۆنیی ئین بی سی ئەمریکا ، بە ئاماژە بەوەی کە مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە مانگی ژانیڤەری   و لە لوتکەی قەیرانی تیرۆر و شەهید کرانی سەردار سولەیمانیی ، نامەیەکی نەگونجاوی بۆ ئێران نارد ، وتیشی : نامەی پۆمپئۆ هەڵگری هەندێ گەف و هەڕەشە بوو کە تارانیش وڵامێکی قایمی دایەوە .

 زەریف وێڕای سەرکۆنەکردنی حکومەتی ئەمریکا بە هۆی دەسپێکردنی قەیران لە گەڵ ئێران ، کۆتاییەکەی گەڕاندەوە بۆ پاشەکشەی تڕەمپ و وتیشی : ئەمریکا بەرپرسی دەرەنجامی کارەکانی خۆیەتی .

 وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای رەتکردنەوەی بانگەشەی ئەمریکا لەمەڕ کۆنتڕۆڵی تاران بەسەر گروپەکانی موقاوەمەی عێراقی یان لوبنانی ، گوتیشی : سەردار سولەیمانیی ، بەر لە تیرۆر و شەهید کرانی بەنیاز بوو بارگرژیەکان لە عێراق کەم کاتەوە .

 زەریف هەروەها ئێوارەی هەینی لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاسایشیی مونیخ لە وتووێژ لە گەڵ پەیامنێراندا گوتی : بێتوو ئوروپا بەڵێنەکانی خۆی بەجێ بێنێ ، ئێرانیش لە ڕەوتی کەمکردنەوە لە پێبەندیەکانی دەگەڕێتەوە .

وەزیری دەرەوەی ئێران کە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئاسایشیی موینخ سەردانی ئاڵمانی کردووە ، لە پەراوێزی ئەم کۆنفڕانسەدا چاوی کەوت بە وەزیرانی دەرەوەی فنلەند ، کۆماری چیک ، ڤاتیکان ، کەنەدا ، ئەندامانی ریکخراوی ئێڵدێرز( ریش سپیەکان ) و سەرۆک وەزیرانی کەنەداش.