شوبات 16, 2020 16:08 Asia/Tehran
  • مووسەوی: بێدەنگی کۆمەڵگەی جیهانی،بووەتە هٶی پڕکێشی تاوانکارانی لەمەڕ کوشتاری کەسانی سیڤیلی یەمەنی

گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلاماری تاوانکارانەی هێزەکانی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر شاری "ئەلمەسووب" لە ستانی ئەلجووفی یەمەنی شەرمەزار کرد.

 لەئاکامی پەلاماری ئاسمانی شەوی هەینی دەستدرێژکارانی سەعوودی بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانیی شاری "ئەلمەسلووب" لە ستانی ئەلجووف،لەباکووری یەمەن، لانیکەم ٤٠ کەسی سیڤیلی یەمەنی کوژران و برینداربوون. 

"سەید عەبباس مووسەوی" گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی  ئێرانڕۆژی یەکشەممە هاوکات لەگەڵ دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ: بنەماڵەی قووربانیانی پەلاماری دەستدرێژکارانی سەعوودی بۆ سەر شاری ئەلمەسلووب و خەڵکی مەزلوومی یەمەن گوتی: هەرکاتێک کە هێزەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لەبەرەکانی شەڕ بەرەو ڕووی شکست سەرشۆرهێنەر دەبنەوە، بە چەکی ئەمریکی بە شێوەی ناجوامێرانە ئافرەتان و منداڵان و کەسانی سیڤیل دەکووژن.

مووسەوی بە خەجتکردنەوە لە سەر ئەمەی کارەساتی ئینسانی لەیەمەن دەبێ کۆتایی پێبێت،گوتیشی: بێدەنگی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی بەرامبەر تاوانکارییەکانی جەنگی لەیەمەن، ئەوانی لەمەر کوشتاری زۆرتری لەسانی سیڤیل پڕکێشتر کردووە و بووەتە هۆی درێژەی بنپیکرانی هەموو یاساکانیی نێو دەوڵەتی و مافی مرۆڤی.

عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارچی ٢٠١٥ەوە دەستدرێژی سەربازی کردووە بۆ سەر یەمەن و ئەم وڵاتەی گەمارۆی ئاسمانی دەریایی و زەوینی کردوو.شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانیی لەیەمەن تابە ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی پتر لە شانزەهەزار یەمەنی،برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەو هەڵوەدابوونی ملوێنان یەمەنی. دەستدرێژی سەربازی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەو ڕووی کەمبوونیی تووندی ماددەی خۆراکی و دەواو دەرمان کردووە. 

سەرپەیڤ