شوبات 19, 2020 08:03 Asia/Tehran
  • ئەمیر حاتەمی : ئێران نەوەد لەسەدی پێویستی هێزە چەکدارەکانی خۆی هەربۆخۆی بەرهەم دێنێ

وەزیری بەرگری ئێران وتی : نەوەد لە سەدی پێویستی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەر لەنێو وڵات دا بەرهەم دێ.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا ئەمیری سەرتیپ ئەمی حاتەمی وەزیری بەرگری و پاڵپشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە میانەی پرێس کۆنفڕانسێک لە تاران وتی : بەر لە ڕاپەڕینی شکۆمەندی ئیسلامی ئێران ، بەگشتی ٣١ بەرهەمی جەنگی لەنێوخۆی وڵات دا بەرهەم هاتوە بەڵام هەنووکە ئەوەتا ٧٧٠ بەرهەمی جەنگی لەلایەن پسپۆڕانی نێوخۆیەوە لە ئێران دا بەر هەم دێ.

وەزیری بەرگری و پاڵپشتی لە هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها وێڕای وەبیرهێنانەوەی پەلاماری موشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی ئەمریکی عەین ئەسەد لە ئێراق ق داڕماندنی هەیبەتو لووتبەرزی ئەمریکاەکان وتێشی : کۆماری ئیسلامی ئێران بەو زل لە توندە دەسەڵاتی مووشەکی خۆی لەوڵامی خێراو هیزمەندانەی خۆی دا بە ئەمریکا سەلماند.