شوبات 22, 2020 00:09 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی نێودەوڵەتی بەشداری حەماسی خەڵکی ئێران لە پرۆسەی هەڵبژاردن دا

بەشداری شکۆمەندانەی خەڵکی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی لەمیانەی یازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی پارلمانی ئیسلامی ئێران و یەکەمین نێوان خولی پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی کۆڕی بلیمەتەکانی ڕێبەری ڕەنگدانەوەو دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی هەبوو لەنێو میدیاو ڕاگەیاندنە جۆربەجۆرەکانی جیهان دا.

کەناڵی هەواڵدەری فڕانس ٢٤ ئەمڕۆ بە ڕاگەیاندنی دەسپێکی دەنگ وەرگرتن لە یازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی پارمانی ئێران دا ڕایگەیاند کە دەنگ وەرگرتن سەرەڕای بایکۆتی ئەمریکاو چەند هەواڵێک لەمەڕ تەشەنەی ڤایرۆسی کڕۆنا لە هێندێک لە شارەکان تائێستاش هەر لە بەڕێوەچوونە.

ماڵپەڕی کەناڵی هەواڵدەری سی ئین ئین یش لە بەشێک لە ڕاپۆرتەکانی خۆی دا لەمەڕ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئێرانی ئیسلامی وێڕآی ئاماژە بە بارگرژیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا نووسی : پسپۆڕان پێیان وایە کە ئیتر تۆپ لە عەرزی ئەمریکادایەو ڕەنگە واشینتۆن ناچار بێ بە پێداچوونەوە بە هەڵوێستەکانی لەهەمبەر ئێران دا ببێ.

هەواڵدەری ڕۆیتێرزیش لەمیانەی ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند ئەم هەڵبژاردنە پارلمانیە هاوکات لەگەڵ گوشاری لەڕادەبەدەری ئەمریکا بۆسەر ئێران کە لەسەر پڕۆگرامی ناڤۆکی بەڕێوە دەچێ ڕەنگە ببێتە هۆی بەهێزتربوونی دەسەڵاداری ئێران ببێ.

کەناڵی هەواڵدەری جزیرەش ڕێژەی بەشداری جەماوەری ئێران لە هەڵبژاردنی هەر لەهەمان یەکەمین کاژێرەکانی دەستپێکیەوە بەباش پێناسە کرد.

کەناڵی هەواڵدەری جزیرە بە پچڕاندنی پڕۆگرامە ئاسایەکانی خۆی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ وێنەگەلێکی لە حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ڕاپەڕینی ئیسلامی لە حسینیەیەی ئیمام خومەینی دەنگدانی ناوبراوی بڵاوکردەوە .

بڵاوکردنەوەی بەوێنەی ئەو هەڵبژاردنە لەلایەن هەواڵدەری ئاسۆشەیتێ پرێسەوە هاوکات لەگەڵ ئامادبوون و بەشداری رێبەری مەزنی ڕاپەڕینی ئیسلامی لەدوای دەنگدانی و لە دەسپێکی  دەنگ وەرگرتن دا پێداگری کرد لەسەر بەشداری بەربڵاوی جەماوەر.

کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبیەش لەمیانەی پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ حازم کەللاسی هەواڵنێرەکەی لە تاران کەش و هەوای هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆی پارمانی ئیسلامی ئێرانی تاوتوێ کرد ، حازم کەللاس وتی : سەرەتاکانی بەیانی ئەمرۆ گەشتێکی خێرامان کردوە بۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی تاران و ئەوەی کە دیمان بەدیاری خست بەرلە کرانەوەی درگای ناوەندەکانی دەنگ وەرگرتن ژومارەیەک لە خەڵک بەرەو ئەو ناوەندانە لە وەڕێ کەوتن دا بوون بەئامانجی بەشداری کردن، لەپاش کرانەوەی ناوەندەکانیش پێکهاتنی ڕیزی بەربڵاوی دەنگدەران دەبینین لەو ناوەندانەو خەڵک دەستین کردوە بە دەنگدان.

پرۆسەی هەڵبژاردنی یازدەهەمین خولی پارمانی ئیسلامی ئێران و یەکەمئین نێوان خولی پێنجەمین کۆڕی بلیمەتەکانی رێبەری لە کاژێر هەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە دووسەدو هەشت مەڵبەندی دەنگ وەرگرتن دەستی پێ کرد.

دەنگ وەرگرتن بۆ ماوەی دە کاژێر بەڕێوە دەچێ و بێتوو پێویست بکاو پارێزگارو فەرماندارەکان ڕایبگەیەنن دەکرێ درێژ بکرێتەوە. 

سەرپەیڤ