شوبات 23, 2020 18:19 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی ٤٢/٥٧ لە سەدی خەڵکی ئێران لەهەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی

وەزیری نێو خۆی ئێران ڕادەی بەشداری خەڵک لەهەڵبژاردنەکانی یانزەهەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە سەدا ٤٢/٥٧ ڕاگەیاندووە.

عەبدورەزا ڕەحمانی فەزلی وەزیری نێو خۆی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆ
ری هەواڵنێران باسی لە بەشداریی ٢٤ ملوێن و ٥١٢ هەزار و ٤٠٤ کەس کردووە لە یانزەهەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی . ڕەحمانی فەزلی وەزیری نێو خۆی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆری هەواڵنیران باسی لە بەشداری ٢٤ ملوین و ٥١٢ هەزار و ٤٠٤ کەس کردووە لە یانزەهەمین خولی مەجلێسی شۆرای ئیسلامی دا. ڕەحمانی فەزلی گوتی لەم رێژەیە لە سەدا ٤٨ ئافرەت و لە سەدا ٥٢ ـیان پیاو بوون. یانزەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانیی مەجلێسی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕۆژی هەینی ٢١ـی فیڤرییە لە ٢٠٨ دەڤەری هەڵبژاردنەکانی سەرانسەری ئێران و یەکەمین میان دەورەیی پێنجەمین خولی مەجلیسی خۆبرەکانی ڕیبەری لە پێنج دەڤەری هەڵبژاردنەکان( تاران،قۆم، فارس، خۆراسانی باکووری و خۆراسانی ڕەزەوی) بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ