شوبات 23, 2020 19:45 Asia/Tehran
  • کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام کۆبوونەوە پیکدێنێت

میدیا ئەورووپاییەکان باسییان لە پێکهاتنی کۆبوونەوەی ئێران و وڵاتانی دیکە کردووە وا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام دا ماونەتەوە لە رۆژانی داهاتوو دا.

 هەواڵدەری مێهر بە گێرانەوە لە میدیا ئەورووپاییەکان ڕایگەیاند کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئەندامانی بەرجام بریتییە لە وڵاتانی ئێران،فەرەنسا، بەریتانیا ،ئەڵمانیا،ڕووسیا و چین چوارشەممە ٢٦ـی فیڤرییە لە ڤیەننا کۆبوونەوە پیکدینێت.

بەرلەمەیش "جۆزێپ بۆرێل" بەرپرسی سیاسەتەی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاندبوو دانیشتنی دواتری کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام لەمانگی فیڤرییە دا بەڕێوە دەچێت.

جۆزێپ بۆرێل بەئاماژە بە درێژ بوونەوەی کاتی زەمەنی میکانیسمی چارە سەری ناکۆکیەکانی بەرجام گوتوویەتی: بە هۆی ئالۆزکاو بوونی مەسەلەکانی ئێستا،لەسەر ئەمەی پێویستیمان بەزەمانیکی زۆرتر هەیە، گەییشتووینەتە ڕێککەوتن؛ کەوایە ماوەی زەمەنی چالاک کردنەوەی میکانیسمی چارەسەری ناکۆکییەکان درێژ دەکەینەوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران لەمانگی مای ٢٠١٩ دوای ساڵێک تاقەت هینانی پەیمانشکێنی ئەمریکا و بێ بەلێنی لایەنە ەئورووپاییەکان لەمەر بەڕێوە بردنی ئەرکەکانی لەبەرجام، ڕووی کردە کەم کردنەوەی ئەرکەکانی بەرجامی خۆی.

کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکردووە بێتوو ئەورووپاییەکان کردەوەی کاریگەر و پڕبەپێست ئەنجام بدەن بەرامبەر بە بایکۆتەکانی ئەمریکا و ئێران قازانجی بێت لە قازانجەکانی بەرجام،ئامادەی گەڕانەوەیە بۆ ئەرکەبەرجامییەکانی خۆی.

تاران هەر لەم حاڵە لەکاردانەوە بە کردەوەی ئەورووپاییەکان وشداری داوە بەچالاک کردنەوەی ڕێگاچارەکانی ،چارەسەری ناکۆکی بەرجام ئەگەر دۆسییەی ناڤۆکی ئێران بەڕێبکرێتە ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، چوونە دەری ئێران لەپەیمانی قەدەخەی پەرەی چەک وچۆڵی ناڤۆکی (ئین پی تی) لەئارادابێت. 

سەرپەیڤ