شوبات 26, 2020 08:19 Asia/Tehran
  • زەریف : ترامپ دانی نا بە بێزاریی ئێران لە داعش

وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانەی بروسکەیەکی تویتری دا پێداگری کرد لەسەر داننانی ترامپ بە بوونی هێزە ئەمریکیەکان لە سووریا بەئامانجی تاڵانی پەتڕۆڵی ئەو وڵاتەو بێزاریی ئێران لە داعش.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا محمدجواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی ڕابردوو لەمیانەی بروسکەیەکی تویتری دا نووسی : دۆناڵد ترامپ دانی نا بە شتێک دا کە پێشتر ئێمە هەموو لێی ئاگادار بووین ، ئەویش ئەوەی کە چەکدارانی ئەمریکایی بەنیازی تاڵانی پەتڕۆڵی سووریا لەو وڵاتەن.

محمدجواد زەریف هەروەها وێرای هێنانە بەرباسی ئەوەی کە ئێرانیش لە داعش بێزارە قەبووڵی کرد کە سووریاو ڕوسیاو ئێران دەتوانن خەبات بکەن دژبە داعش و وتی : بەڵام وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نەک هەر هیچ شەڕێکی لەگەڵ داعش نەکرد بەڵکوو زۆر ترسنۆکانە سەردار سلێمانی دوژمنە نامبروانەکەی داعشی تیرۆر کرد، ئەو کارەی کە هەر تەنیا جێژنی بندەستەکانی ترامپ و داعشی لێ کەوتەوە،

ترامپ ڕۆژی ڕابردوو لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ "نارندامۆدی"ی سەرۆک وەزیرانی هیندستان لەو وڵاتە بە بانگەشەی ئەوەی کە ڕێکخراوی قاعیدەو داعش و دیکەی ڕێکخراوە ڕەشەکوژەکانی تووشی شکست کردوە ، وتیشی : وەک دیکەی وڵاتان بۆوێنە ئێران و ڕوسیاو ئێراق دەبێ خەبات بکرێ بەدژی ئەو ڕەشەکوژانە.

ئەو بانگەشەی ترامپ لەکاتێکدا دێتە ئاراوە کە بەپێی وتەکانی پێشووتری خۆی ئەمریکا داعشی ساز کردوەو لەلایەکی دیکەشەوە کۆماری ئیسلامی ئێران هەر بەوتەی خودی وڵاتانی ناوچەکە لە ئێراق و سووریادا بەرەنگاری داعش بۆتەوەو ئەو رێکخراوە ڕەشەکوژەی لەناو بردوە.

سەرپەیڤ