شوبات 26, 2020 16:16 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئەمریکییەکان بیر لە ھەزاران کوژراوی ئانفۆڵۆئانزا لە وڵاتەکەی خۆیان ناکەنەوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە قسەکانی دەستوەردەرانەی کاربەدەستانی ئەمریکی لە کاروباری نێوخۆی ئێران ، وتی: ئەمریکییەکان بیر لە ھەزاران کوژراوی ئانفۆڵۆئانزا لە وڵاتەکەی خۆیان ناکەنەوە.

«مایک پەمپێئۆ» وەزیری  کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە وتەگەلێکدا بانگەشەی ئەوەی کرڕد کە، ئەمریکا تەواو پەرۆشی ئەوەیە کە نەکا ئێران لە بارەی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھێندێک وردیاتی شاردبێتەوە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کۆرۆنا نابێ ببێتە چەکی دوژمنان بۆ پەک خستنی کارو وەبەرھێنان، وتیشی: ڕێژەکان دەربڕی ئەوەن کە لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییەو لە ئەمریکادا لەنێوان ١٢ ھەتا ١٠٠ ھەزار کەس لە بەر توشبوون بە ئانفۆڵۆئانزا گیانی خۆیانیان لە دەست داوە.

ڕۆحانی وتیشی: ئەمریکییەکان و دوژمنانی ئێران لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو، بە بایکۆت و پڕوپاگەندە کردن بەردەوام ویستوویانە وەبەرھێنان و چالاکیی ئابووری لە ئێراندا پەک پێ بخەن، کەچی لە سای وریایی و لەسەر ھەست بوونی خەڵک ئەو پیلانانە پوچەڵ بوونەتەوە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران تەگبیری پێویستی بۆ بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆشی کۆرۆنا کردووە، وتیشی: کۆرۆناش بە ھاریکاری و ھاواھەنگیی گەل و دەوڵەت لەنێو دەچێت.

بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە مانگی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٩ لە شاری «ووھان»ی چین دەستی پێ کراو وەک باسی دەکرێت سەرچاوەکەشی ئاژەڵە نادەستەمۆکان بوونە.

ئەم ڤایرۆسە لەئێستادا جیا لە ٣٠ پارێزگای چین، بەرەو ٣٥ وڵاتی دیکەش لەوانە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا تەشەنەی سەندووە.

بە گوێرەی دوایین ڕێژەکان، ھەتا ئێستا زیاتر لە ٨١ ھەزار کەس لە جیھاندا تووشی ئەم ڤایرۆسە ھاتوون کە لەم ژمارەیە زیاتر لە ٣٠ ھەزارکەسیان چاک بوونەتەوەو زیاتر لە ٢٧٠٠ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

سەرپەیڤ