ئادار 04, 2020 18:07 Asia/Tehran
  • زەریف: ڕەوتی ئاستانە میکانیزمی پێشگیران بە پەرەسەندنی توندوتیژی لە سووریایە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: تەنیا میکانیزمێک کە توانیویەتی لە سووریا توندوتیژییەکان کەم کاتەوەو بەرەو سەقام و خەباتی دژی تیرۆریزم بڕواتە پێشەوە، ڕەوتی ئاستانە بووە.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە تاران بە دەربڕینی ئەمەی کە دانیشتنی دواتری ئاستانە لە ئاستی سەرکردەکان و لە تاراندا بەڕێوە دەچێت، وتی: ڕەوتی ئاستانە دانوستانێکی سەرکەوتووەو ئەم کۆبوونەوانە دەبێ ھەرچی خێراتر لە باڵاترین ئاست دا، بەڕێوە بچن.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ھەروەھا لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو ھەل و مەرجی ئێستاو ڕەوتی ئاستانە قسەی کرد.

دانوستانەکانی ئاستانە لە ژانویەی ٢٠١٧ لە سەر دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە ھاوکاریی ڕووسیاو تورکیاو بە مەبەستی دامەزراندنی ئاشتی لە سووریا دەستی پێ کراوە.

ئێران و تورکیاو ڕوسیا وەک وڵاتانی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا ھەوڵ دەدەن.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کرا.

سەرپەیڤ