داوای عه‌دنان زورفی بۆلابردنی سزاکانی سه‌ر ئێران
سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی ئێراق داوا له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کا، سزاکانی سه‌ر ئێران لاببا.
عه‌دنان زورفی، سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق له تویته‌ری خۆی نوسیویه‌تی، "هاوکاریکردنی ئێران له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی کۆرۆنا، ڕۆڵیده‌بێت له‌ڕێگریکردن له ڕوودانی کاره‌ساتی مرۆیی له‌و وڵاته، که ئێستا گه‌لی ئێران به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ترسیدار به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت".
سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ڕاشیگه‌یاندووه، "پێویسته کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سزاکانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت یاخود سزاکان سوکبکات، هاوکات ڕێگه به دابینکردنی چاره‌سه‌ری پزیشکی بۆ ئێران بدرێت".
ڕووسیاو حەوت وڵاتی دیکەش لەوانە ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە نامەیەک دا بۆ «ئا‌نتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ، داوایان لێکرد ھەتا ئەو بایکۆتانە ھەڵوەشێنێتەوە کە ڕێگرن لە بەردەم خەباتی دژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتانەدا.
ڕووسیا، چین، ئێران، سووریا، کۆریای باکووری، کوبا، نیکاراگۆئێ و ڤینزۆئیلا لەو نامەیەدا ڤایرۆسی «کۆڤیدی ١٩»یان وەک دوژمنی ھاوبەشی مرۆڤایەتی ناساندووە.