ئادار 29, 2020 17:34 Asia/Tehran
  • خۆبەدەستەوەدانی ٩ زیندانی هەڵاتووی دیکە لە سەقز

دادئەستێنی گشتی و شۆڕشی کوردستان بە ئاماژە بەوەی کە تا ئێستا ۲۰ زیندانیی هەڵاتووی زیندانی سەقز، گیراونەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەباری، وتیشی: تا ئێستا ۲۰ کەسیان گیراونەتەوە کە لە شەوی ڕابردووەوە تائێستا ۹ کەسیان خۆی بە دەستەوە داوە.

پێشتریش ۱۱ کەسیان دەستگیر کرابوون و خۆیان بە دەستەوە دابوو.

جەباری بە ڕەت کردنەوەی پرسی ترسی لە کۆرۆنا وەک هۆکاری هەڵاتنی زیندانییەکان، جەختی کرد: تا ئێستا هیچ نمونەیەکی تووشبوو یان گومان لێکراو بە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانی سەقز و زیندانەکانی دیکەی پارێزگای کوردستان نەبینراوە و ڕانەگەیێندراوە.

دادستێنی گشتی و شۆڕشی کوردستان ڕاشیگەیاند: کەسانێک کە بە ئانقەست یارمەتیی هەڵاتنی زیندانییەکان یان دابێن کردنی کەرەسەی هەڵاتن و خۆهەشاردانیان بدەن، لە ڕوانگەی یاساوە تاوانبار دێنە ئەژمار و بە توندترین شێوەی سزا هەڵسوکەوتیان لە گەڵ دەکرێت.

موجتەبا شیرۆدبوزورگی سەرۆکی ڕێکخراوی دادی هێزی چەکداری پارێزگای کوردستان لەبارەی ڕووداوی هەڵاتنی زیندانییەکانی سەقز ڕایگەیاند: لەو پەیوەندییەدا چەند کەس لە هێزەکانی زیندانی سەقز بانگهێشت کران و لێپێچینەوەیان لێ کراوە و چوار کەسیان بە حوکمی دادگا ڕاگیراون.

دوێنێ سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بۆ پاراستنی تەندروستی و ئاسایشی زیندانییەکان و هەڵسوکەوت لە گەڵ تاوانبارانی ڕووداوی زیندانی سەقز فەرمانی تایبەتی دایە دادستێنی گشتیی وڵات.

ئێوارەی رۆژی ھەینی ٧٠ کەس لە بەندکراوانی بەندیخانەی شاری سەقز لەو بەندیخانەیە رایانکرد .