ئادار 30, 2020 16:33 Asia/Tehran
  • چاکبوونەوەی نێزیک بە ١٤هەزارکەس لە توشبووان بە ڤایرۆس ودرمی کۆرۆنا لە ئێران

وەزاڕەتی تەندروستی دەرمان وفیرکاری پزیشکی ئێران ڕایگەیاند : هەتا ئێستاکە ١٣ هەزارو ٩١١ کەس لەو کەسانەی کە لە ئێران گیرودەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، چاکبونەتەوە ولە نەخۆشخانەکان دا ڕەوانەی ماڵ کراون.

" کیانووش جەهانپور" سەرۆکی ناوەندی پێوەندی گشتیی وزانیاری گەیاندنی وەزاڕەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێران بە ئاماژەدان بە توشبوونی ٤١هەزار و٤٩٥کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران وتی: بەداخەوە لە یەک ڕۆژی ڕابردوو ، ١١٧ کەس لە نەخۆشەکانی توشبوو بە ڤایرۆسی کرۆنا لە ئێران گیانی خۆیانیان لە دەس داوە وکۆی مردووەکانی ئەم نەخۆشیە لە  وڵات گەیشتە دوو هەزارو ٧٥٧ کەس. جەهانپور وتی: هەتا ئێستاکە فرەتر لە ٦٣ملیۆن کەس لە گەڵاڵەی بەسیجی نیشتمانی بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران تاقیکاریان لەسەر کراوە. هاوکات لەگەڵ کردەوەی پێشپێگرانە ودەرمانی دەوڵەتی ئێران بە یارمەتی هێزە چەکدارەکان ، ڕەوتی دیاری کرانی زووتر لە کات، پێوشوێن گرتنی خەڵک لە پێوەندی لەگەڵ توشبووان ، جیا کردنەوەی نەخۆشە " کەرەنتینە کراوەکان" و دەرمان کردنی کەسانی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە هاوڕی یەتی هەموو چین وتوێژەکانی خەڵکی ئێران ، خیرا خەریکی ئەنجام بوونە . ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ناوە ڕەسمیەکەی کوویدی - ١٩ یە کۆتایی ساڵی ڕابردوو ٢٠١٩ لە شاری ووهانی چین ناس کرا، ئەم ڤایرۆسە ئێستاکە سەرەڕای چین ، گەیشتووەتە هەموو وڵاتانی جیهانیش. بە پێی دوایین ڕێژە ، هەتا ئێستاکە فرەتر لە ٧٣٠ هەزار کەس لە جیهان توشی ئەم ڤایرۆسە بوونە  کەلەم ژمارەیە لانی کەم ١٥٤ هەزار کەس باشبوونەتەوە و فرەتر لە ٣٤هەزار کەسیش گیانی خۆیانیان لەدەس داوە.