گفتوگۆی به تەلەفۆنی ڕەئیسی لە گەڵ پارێزگاری کوردستان سەبارەت بە زیندانی سەقز
سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای داد لە پەیوەندیەکی تەلەفونی لە گەڵ پارێزگاری کوردستان پەیجووری دۆخی کۆرۆنای ئەو پارێزگایە و پرسی هەڵاتنی زیندانیانی سەقز بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەئیسی شەوی ڕابردوو (یەکشەممە) لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان پەیجووری دۆخی کۆرۆنای ئەو پارێزگایە و پرسی هەڵاتنی زیندانیانی سەقز بوو.
لەو پەیوەندییەدا پارێزگاری کوردستان ڕاپۆرتێکی لەبارەی هەنگاوە هەڵگیراوەکان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕاپەڕاندنی پلانی مەودادانەری کۆمەڵایەتی، هەنگاوە جۆراوجۆرەکان بۆ دابین کردنی ئاسایشی پارێزگا و پرسە هاوپەیوەندەکان بە زیندانی سەقز ئاراستە کرد.
سەرۆکی دەزگای دادیش لەو پەیوەندییە هەنگاو و هەوڵەکانی پارێزگاری کوردستانی نرخاند و تەرکیزی خستە سەر پرسە ئەمنییەکان.
ئێوارەی ھەینی رابردوو ٧٠ کەس لە بەندیخانەی سەقز رایانکرد .
شایانی باسە تا ئێستا ٢٠ کەس لە زیندانییە هەڵاتووەکانی سەقز دەستگیر کراونەتەوە.