ئادار 31, 2020 09:41 Asia/Tehran
  • ١٢ی خاکەلێوە ڕۆژی کۆماری ئیسلامییە

ئەمڕۆ ڕۆژی «کۆماری ئیسلامی» ڕەنگدانەوەی خواستی ڕاستەقینەی گەلی مەزنی ئێران لە مەڕ وەدی ھاتنی سەربەرزیی ئیسلامی و دیاری کردنی چارەنووسی وڵات لە لایەن خەڵکی شۆڕشگێڕی ئێرانەوەیە.

لەپاش سەرکەوتنی شۆکۆداری شۆڕشی ئیسلامی بە ڕابەرایەتیی ئیمام خومەینی(رە) لە خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ی کۆچیی ھەتاوی(١٩٧٩ی زایینی) گشتپرسیی کۆماری ئیسلامی لە سەرتاسەری ئێران بەرپا کرا.

بە پێی دەرەنجامی ئەم گشتپرسییە کە لە دوانزەی خاکەلێوەی  ساڵی ١٣٥٨ی کۆچیی ھەتاوی (کۆتایی ئاپریلی ١٩٧٩ی زایینی) ڕاگەیەندرا، لەسەدا ٩٨ زیاتری خاوەن مەرجانی بەشداری کردن لە گشتپرسییەکەدا دەنگیان بە دامەزرانی کۆماری ئیسیلامی دابوو.

ھەر بەم بۆنەیەوە ڕۆژی دوانزەی خاکەلێوە لە ڕۆژمێری ئێراندا وەک ڕۆژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناودێری کراوە.

گەلی ئێران بە بەشداریی چارەنوس سازی خۆی لە دوانزەی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ی کۆچیی ھەتاوی وەک ھەکەم ھەڵبژاردن لە مێژووی نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ھەموو دنیای سەلماند کە سەردەمی دەستوەردان و بڕیاردانی بیانییەکان بۆ گەلی ئێران بەسەر چووە.

ھەروەھا شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە دیالۆگێکی نوێ ، بوو بە مزگێنی دەری ئارادی و ڕزگاربوونی نەتەوە چەوساوەکان لە ژێر ڕکێف و کۆڵۆنیالیستی سیستێمی بورژاوازی و ھەروەھا مایەی دڵگەرمی و گەشانەوەی ھیوای بەشخوراوانی جیھان و فەکتەڕەکانی دژایەتیی ئیستیکبار، دەرچوون لە پاوانخوازی ، دادویستی و سەربەخۆیی خوازیی لە ژیانی کۆمەڵگا ئازادیخوازو حەقخوازەکان دا گەشاندەوەو بەڵێنی ئیلاھیی زاڵ بوون و سەرکەوتن بەسەر بەرەی بەتاڵی ھێنایەدی.