ئادار 31, 2020 17:34 Asia/Tehran
  •  چاکبووانی کرونا لە ئێران گەیشتە زیاتر لە 14 هەزارو 656 کەس

وەزارەتی تەندروستی دەرمان و فێرکاری پیزیشکی ئێران ڕایگەیاند تا ئێستا 14 هەزارو 656 کەس لەوانەی کە لە ئێران تووشی ڤایروسی کرونا هاتوون چاک بوونەتەوە و لە نەخوشخانەکان چوونەتەدەر .

کیانووش  جەهانپوور  سەرۆکی  ناوەندی  پەیوەندیە گشتیەکانی و زانیاریگەیاندنی  وەزارەتی تەندروستی  ئێران  ڕوژی  سێشەمە  لە  وتووێژ  لە گەڵ  پەیامنێراندا  وێڕای  ئاماژە بە تووشبوونی 44 هەزار و 606 کەس بە ڤایروسی کرونا  لە  ئێران  وتی   بە داخەوە  لە 24  کاژێری  ڕابردوو   سەد و 41 کەس  لە  تووشبووانی کورونا لە ئێران  گیانی خویان لە دەس داوە و تێکڕای قوربانیانی  ئەو  نەخوشیە  لە وڵات گەیشتووەتە  دوو هەزار و 898 کەس .