نیسان 01, 2020 16:47 Asia/Tehran
  • مووسەوی: جم وجووڵەکانیی ئەمریکا لە عێراق دەبێتە هۆی ناپاوەجێی و نائەمنی ناوچەکە

گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە جمو جووڵەکانی لەشکەرییە ئەمریکاییەکان لە عێراق گوتی: ئەم جم وجووڵانە جگە لە بنپێکردنیی دەستەڵاتداریەتی نیشتمانی عێراق دەبێتە هۆی ناپاوەجێی و نائەمنی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا.

" سەید عەبباس مووسەوی" گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئێوارەی سێشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری ئێران پرێس جەختیکرد: جم وجووڵەکانی سەربازی ئەمدواییەی ئەمریکاییەکان لە عێراق بە پێچەوانەی ویستی دەوڵەت، گەل و پەرلەمانی ئەم وڵاتەیە.

 هەر لەم حاڵە دا،"حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلێسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کارو باری نێو دەوڵەتی ئێوارەێ سێشەممە لە پەیجەکەی لە توئیتەر جەختیکرد: ئەگەر ئەمریکاییەکان هەڵەی سەربازی تازە ئەنجام بدەن،بێ گوومان دەبێتە هۆی چوونەدەری خێراتری ئەوان لە ناوچە و کۆتایی زایۆنیزم.

 ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بەمەی کۆشکی سپی دەستەڵاتی مەرجەعییەتی و خەڵکی عێراقی لە نزیکەوە بینیوە، گوتیشی: جمو جووڵ و چالاکی  سەربازیئەم رۆژانەی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە دەتوانێ چەشنێک شەڕی دەروونی بێت. 

لەئاکامی جمو جووڵەکانی سەربازی گووماناوی ئەمریکا لەمەر گەیاندن وگواستنەوەی هێزەکانی لە عێراق و ڕاپۆرتەکان لەبارەی هەوڵی ڤاشنگتۆن بۆ وەبەر ئامانج دانیی ژمارێک لە گرووپەکانیی خۆڕاگری ئیسلامی و حەشدی شەعبی، نیگەرانییەکانی جیددی لە عێراق لەبارەی کردەوەکانی سەرەڕۆیانەی ئەمریکا بەدی هاتووە. ژمارێک لە ڕاپۆرتەکان،جمو جووڵەکانی تازەی سەربازی ئەمریکایان لە پێوەندی لەگەڵ کوودەتای سەربازی ئەگەری و هەروەها نواندنیی گوشار بۆ گۆڕینی ستراتژیای سیاسی لە عێراق بە قازانجی سیاسەتەکانی ئەمریکا زانیوە.

هەواڵدەری فەرەنسا شەوی سێشەممە لەقاوی دا، لەهەولێر و پێگەی عەین ئەلسەد لە ستانی ئەنباری عێراق هێزی سەقامگیر کردووە. هاوکات ژمارێک لە گرووپەکانی موقاومەی ئیسلامی عێراق ڕایانگەیاندووە،بەرامبەر ئەم جمو جووڵە گوماناویانەی ئەمریکا بێ دەنگ دانانیشن و وڵامی ئەدەنەوە.