نیسان 01, 2020 16:53 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : ڕەوتی ڕوو لەنزمبوونەوەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران نیشان دەری هەڵبژاردنی ڕێگای دروستە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە رێزگرتن لە هاوکاری خەڵک لەگەڵاڵەی مەوادا دانانی کۆمەڵایەتی گوتی: ڕەوتی روو لە نزمبوونی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەموو پارێزگاکانی ئێران، نیشان دەری هەڵبژاردنیی ڕێگای دروستیی خەڵک و کۆمەڵگای پزشکی لەمەر بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ڤایرووسە.

"حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوار شەممە لە کۆبوونەوەی کۆری دەوڵەت،بەئاماژە دان بە  ڕەوتی روو لە نزمبوونی تووشبوون بە کۆرۆنا لە وڵات بە ڕاشکاوی گوتی: هەڵسەنگاندنی ڕەوشی ئێستای وڵاتانی پیشکەوتووی جیهان لەگەڵ ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا،وڵامێکی یەکجار بەبڕشتانە و بە دەستەڵاتی گەلی ئێران بە هەلیت و پەلیت و درۆ ودەلەسەکانی دوژمنانە.

 رۆحانی بەباسکردنی ئەمەی کە کەرتەکانی وەبەر هێنانی ئێران بۆ دابینی پێداویستی وڵات هەوڵێکی باشیان داوە،گوتیشی: بە بەشداری کەرتی دەوڵەتی ونادەوڵەتی ماددەی خاوێن وپاک کەرەوە و دەمامکی پێویست بۆ نەخۆشخانەکان و هەموو چین و تویژەکانی خەڵک بە ڕادەی پیویست بەرهەم  دێت. ڕۆحانی لە درێژە دا بە جەختکردن لە سەر ئەمەی تەشەنای ڤایرووسی کۆرۆنا دوژمنایەتی ئەمریکاییەکان لەگەڵ گەلی ئێرانی ئاشکراتر کردووە،گوتی: بەداخەوە ئەمریکاییەکان لەم بارودۆخە ئەستەمەی جیهانیش دا وانەیان وەرنەگرتووە لە حاڵیکدا کە باشترین دەرفەتی مێژوویی بۆ ئەمریکاییەکان بوو کە بگەڕینەوە لە ڕێبازی هەلەیان. 

 سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە درێژەی دزێوی و ڕموزنییەکانی ئەمریکایەکان لەمەر نواندنی بایکۆت نایاسایی دژی ئێران گوتیشی: سەرە ڕای بایکۆتە ئەستمەکان، نزیک ١٠ ملیارد دۆڵار بۆ نەهێستنەوەی تەنگ وچەڵەمەی کارو پیشەکان لەبەر چاو گیراوە و ئەم ایرمەتییانە بە شێوەی هاسانکاری، یارمەتی بێ دانەوە و هەگبەکانی بژیوی یە.

سەرپەیڤ