نیسان 01, 2020 17:03 Asia/Tehran
  • خۆبژیوی ئێران لەبەرهەم هێنانی کیتی ناسینەوەی ڤایرووسی کۆرۆنا

سەرۆکی ئەنیستیتۆ پاستۆری ئێران بە ئاماژە بە خۆبژیوی وڵات لەبەرهەم هێنانی کیتی ناسینەوەی ڤایرووسی کۆرۆنا ڕایگەیاند: وەزارەتی تەندروستی ئێران ئامادەی هەناردە وئاراستە کردنیی ڕاژەکاری شایستەیە بە وڵاتانی دراوسێ و ناوچە.

"عەلیڕەزا بیگلەری"  سەرۆکی ئەنیستیتۆ پاستۆری ئێران  ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێک کە بەشێوەی ڤیدئۆ کۆنفرانس بەڕێوە چوو ، بەباسکردنی ئەمەی کیتەکانی ناسینەوەی وا لە ئێران بەرهەم هاتوون ئیمکانی تاقیکردنەوەی کەسانی گوماناوی بە نیشانەکانی کەمیشی هەیە،بەڕاشکاوی گوتی: کیتی ناسینەوەی کۆرۆنا کەهەر ئێستا لە ئێران کەڵکی لێوەردەگرن،کیتی ناسینەوەی وردیلەیی کۆرۆنا کە ڕێکخراوەی تەندروستی جیهانیش  تەییدی کردوون و ئەگەر نموونە گیری بەشێوەی دروست ئەنجام بدرێت، تا بان لە سەدا ٩٠ وڵامەکەی جێ متمانەیە.  بیگلەری بە ئاماژە بە بەرهەم هێنانی کیتی ناسینەوەی وردیلەیی کۆرۆنا، لەلایەن پێنج بەشگەی زانست بناغە لە ئێران، گوتیشی: ئەم دەستکەوتە گەورەی نیشتمانییە لەکاتێک دا ئەنجام دراوە  کە ئێران لە خراپترین  ڕەوشی بایکۆتەکان دایە و ئەگەری ناردنی پارە بۆ کڕینی کیت لە وڵاتانی دیکە لەئارادانییە.