نیسان 02, 2020 13:00 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران شەڕخوازان تەمێ دەکات

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕوو لە داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: ئێران ھیچ شەڕێک ھەڵناگیرسێنێت بەڵام ئەوانەی کە شەڕ ھەڵگیرسێنن تەمێ دەکات.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پەیامێکی توییتێری دا لە کاردانەوە بەرامبەر بە بانگەشەی ئەم دواییەی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی ئێران نووسی: جەنابی ترەمپ ھەمیسان بە ھۆی شەڕخوازانی ھەمیشەییەوە توشی سەرلێشێوان مەبە، ئێران کۆمەڵێک دۆستی ھەیە و کەس ناتوانێ ملوێنان ھێزی بریکاری ھەبێت.

زەریف وتیشی: بە پێچەوانەی ئەمریکا کە درۆ دەکات، گزی و تیرۆر دەکات، ئێران بەس بەئاشکراو لە سەر بنەمای بەرەڤانی کردن لە خۆی دەجوڵێتەوە.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو لە توییترەکەی دا بەبێ ئەوەی ھیچ جۆرە بەڵگەیەک بخاتە ڕوو بانگەشەی کرد کە، بە پێی زانیاری و لێکدانەوەکان، ئێران و یان ھێزەبریکارەکانی خەریکی بەرنامەداڕشتنن بۆ ھێرشێکی خافڵکەرانە دژی ھێزو یان مۆڵگەو بیناکانی ئەمریکا لە عێراق، دیارە ئەگەر ئاوا شتێک بقەومێت، ئێران لە ئەنجام دا لە سەری گران دەکەوێت.