نیسان 02, 2020 14:37 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی باڵوێزی ئێران لەگەڵ یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا

باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا وتی: جم و جوڵی ئەم دواییەی ئەمریکا لە عێراق دا، پێشێلکردنی سەربەخۆیی و دەستەڵات و سەروەریی خاکی ئەم وڵاتەیە.

کازم جەلالی باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «میخائیل باگدانۆف» یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەو نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقیا، وتیشی: ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆی ھەیە ببێتە ھۆی تێکچوونی سەقامی ئەم وڵاتەو تێکڕای ناوچەکە.

جەلالی ھەروەھا وێڕای ستایش کردنی ھەڵوێستەکانی ڕووسیا لە دژایەتی کردنی بایکۆتەکانی ستەمکارانەو نامرۆڤانەی ئەمریکا دژی گەلی ئێران ڕایگەیاند: کاتی ئەوە گەییشتووە کە تەواوی جیھان یەک دەنگ و ھاوتەریب دژی ھەنگاوەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا بەبڕشتانە بجوڵێنەوە.

«میخائیل باگدانۆف» یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەو نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقیاش لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وێڕای بە ئاڵۆز ناوبردنی ڕەوشتی عێراق، لە سەر پێویستیی ڕاوێژی بەردەوامی نێوان ئێران و ڕووسیا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە پێی داگرت.