نیسان 03, 2020 07:42 Asia/Tehran
  • ستایشی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی لە کارناسانی ئێڕانی لەبەر پێشگرتنیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

وەزیری تەندروستی و د ەرمان و ڕاھێنانی پزشکیی ئێران وتی: ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی لە ڕۆژھەڵاتی مدیترانە لە چالاکیی دڵخوازوکارای ئێران لەمەڕ پێشگرتن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێزی گرت.

«سەعید نەمەکی» وەزیری تەندروستی و د ەرمان و ڕاھێنانی پزشکیی ئێران  ڕۆژی پێنج شەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی مەجازیی ناوچەیی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی لە تاران سەبارەت بە دانیشتنەکە وتی: چالاکیی کاراو دڵخوازی ئێرانییەکان و کارناسانی ئێرانی لە بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لایەن ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی لە ڕۆژھەڵاتی مدیترانە  ستایشی کراو لە دانیشتنەکەدا بڕیاری کەڵک وەرگرتن لە ئەزمونی ئێران درا.

نەمەکی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران توانیویەتی زیاتر لە سەدی ٩٠ی حەشیمەتی خۆی بخاتەژێر چاودێرییەوە ، وتیشی: ئێران لە ئێستادا لە قۆناغی بەڕێوەبەرایەتی کردنی نەخۆشیی کۆرۆنادایەو قۆناغی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشییەکەی لە بەردەم دایە.

«سەعید نەمەکی» وەزیری تەندروستی و د ەرمان و ڕاھێنانی پزشکیی ئێران   وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا پێویستمەندی ھاوپشتییەکی جیھانییە وتیشی: بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران بە واتای بەرەکوژی دێتە ئەژمارو ھەڕەشەیەکی بەبڕشتانەیە بۆ تەندروستیی جیھانی.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و د ەرمان و ڕاھێنانی پزشکیی ئێران ، ھەتا ئێستا لە تێکڕای ئەو ٥٠ ھەزارو ٤٦٨ کەسەی کە لە ئێراندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون، ١٦ ھەزارو ٧١١ کەسیان چاک بوونەتەوەو نەخۆشخانەکانیان بەجێ ھێڵاوەو سێ ھەزارو ١٦٠ کەسیش گیانیان لە دەست داوە.