نیسان 05, 2020 07:47 Asia/Tehran
  • موسەوی: دیپلۆماتە ئەمریکاییەکان لە مێژە خەریکی داکۆکی کردن لە تیرۆریستانن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ئەو تۆمەتە بێ بنەمایانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا خستوویەتییە پاڵ دیپلۆماتە ئێرانییەکان رایگەیاند: دیپلۆماتە ئەمریکاییەکان لە مێژە خەریکی تەیار کردن و پشتیوانی کردنی تیرۆریستانن.

"مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە جگە لە شەڕخوازی بە وەزیری نەوتیش ناوبانگی دەرکردووە،  ئەمدواییە لە ئێکانتی تویتەرەکەیدا دیپلۆماتە ئێرانییەکانی بە  دەستێدابوون لە  تیرۆرێک لە تورکیا تۆمەتبار کردووە.

"سەید عەبباس موسەوی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی  ئێران لە لاپەڕەی شەخسیی خۆیدا لە تویتەر ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ڕاستیی حاشاهەڵنەگر ئەوەیە کە دیپلۆماتەکانی ئەمریکا لە مێژە خەریکی کودەتا وەڕێخستن، پڕچەک کردنی تیرۆریستان، پەرەپێدانی توند و تیژی هۆزی و ئایینی، داکۆکی لە کارتێلەکانی مادەی هۆشبەر، زۆربێژی بەرامبەر بە دەوڵەتان و کۆمپانییاکان، سیخوڕی تەنانەت لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا، پێوەندی و هاتووچۆ لەگەل دیکتاتۆرەکان و تیرۆریستانن.

موسەوی وتیشی: بەڵام پۆمپێئۆ (کاربەدەستی پێشووی سی ئای ئەی و وەزیری بێزاری) و ئەربابەکانی، ئەو کارەیان گەیاندۆتە قۆناغی نوێی تیرۆریزمی پزشکی، هەر بۆیە ئەو ویژدانێکی تژی لە گوناهی هەیە و بۆیە ڕوو دەکاتە ئەو چەواشەکارییانە.