ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ترۆریستانی سی ئای ئەی لە پۆستی وەزیری دەرەوە و دیپلۆمات دان
نیسان 05, 2020 16:39 Asia/Tehran
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێو نەتەوەیی لەکاردانەوە بە تاوانە پڕو پووچەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە دیپلۆماتە ئێرانییەکان گوتیشی: دیپلۆماتە ئێرانییەکان بە پێچەوانەی ئەمریکاییەکان لە پیشەی "دیپلۆماتیک"دان.
"مایک پۆمپێئۆ"وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە جیا لە شەڕخوازییەکانی ناوبانگی هەیە بە وەزیری نەفرەت،لەمدواییە لە پەیجی تویتەرەکەی دا نووسی،دیپلۆماتە ئێرانییەکانی تۆمەتبار کردووە بە خۆوەردان لە ترۆرێک لە تورکیا دا.
"حەسەین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێو نەتەوەیی ڕۆژی یەکشەممە لە پەیجی تویتەری دا جەختیکرد: بەڕێز پۆمپێئۆ!جیهان شایەتی ئەمەیە کە ترۆریستانی ڕێکخراوەی سی ئای ئەی ئەمریکا لە پۆستی وەزیری دەرەوە و دیپلۆماتەکانی ئەمریکایی دان.