باشتربوونەوەی پتر لە ٢٢ هەزار کەس لە تووسبووان بە ڤایرووسی کۆرۆنا لە ئێران
وەزارەتی تەندروستی،دەرمان و فێرکاری پزیشکی ئێران ڕاگەیاند:تا بە ئێستا ٢٢ هەزار و ١١ کەس کەلە ئێران تووسی ڤایرووسی کۆرۆنا بوون، چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
" کیانووش جەهانپور" سەرۆکی ناوەندی پێوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنیی وەزارەتی تەندروستی ئێران رۆژی یەکشەممە لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵنێران بەئاماژە بە تووشبوونی ٥٨ هەزار و ٢٢٦ کەس بەڤایرووسی کۆرۆنا لە ئێران گوتی: بە گیان لەدەست دانیی ١٥١ نەخۆش کە تووشی کۆرۆنالە ٢٤ کاژێری ڕابردوو، ژمارەی گیان لەدەستداوان لە ئێران گەییشتە سێ هەزار و ٦٠٣ کەس.
هاوکات لەگەڵ کردەوەکانیی پێشپێگرانە و دەرمانی دەوڵەتی ئێران بەیارمەتی هێزە چەکدارەکان،پرۆسەی ناسینەوەی زووتر لەکات، پێوشوێنگرتنی کەسانێک پێوەندییان بووە لەگەڵ تووشبووان،هەڵاواردن و جیاکردنەوەی نەخۆشەکان(کەرەنتینا) و دەرمانی کەسانێک کە تووشی ڤایرووسی کۆرۆنا بوون بەهاوڕێیەتی هەموو چین وتوێژەکانی ئێران، خێرا خەریکە بەڕێوە دەچێت.
هەر ئێستا هەموو وڵاتانی جیهان گیرۆدەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کۆرۆنان و ئاماری تووشبووان بەم ڤایرووسە گەییشتۆتە زیاتر لە یەک ملوین و ٢٠٠ هەزار کەس لە سەرانسەری دونیا.