پێشانگەی دەسکەوتی توێژەرانی ئێرانیی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا
پێشانگەی دەسکەوت و تواناییەکانی وەزاڕەتخانەکانی پیشەسازیی و کانگا و تیجارەت و بەرگریی و جێگرایەتی زانستیی سەرۆک کۆماریی لە بواری نەهێشتنی کۆرۆنا رۆژی یەکشەممە لە تاران کرایەوە .
لەم پێشانگەیەدا بەشێک لە بەرهەم و کەلوپەلەکانی سازکراوی ئێران لە بواری بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەوان ئامێری ڤێنتیلاتۆر وەک گرنگترین ئامێر لە ژوورەکانی ئای سی یوو بۆ نەخۆشانی سیە و کۆرۆنایی ، پێشنداران .
دەزگاکانی ئۆکسێژێن ساز ، ئامێری سازکەری کاغەزی ماسکی نانۆ ، مادەی پاککەرەوە ، کیتەکانی دیاری کردنی کۆرۆنا ، کامێرای سکەنەری گەرمایی ، دەزگای مانیتۆری نیشانەکانی زیندوومان و جلوبەرگی تایبەتی خۆپاراستنی نەخۆشخانەیی لە بەرهەم و دەسکەوتەکانی سازکراوی ئێران بوون کە لەم پێشانگەیەدا نمایش کران .
سۆرێنا سەتاری جێگری سەرۆک کۆماری بۆ کاروباری زانستی و تەکنلۆژیک بە ئاماژە بە خۆبژیوی وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا گوتیشی : زۆرێک لە کۆمپانیا بنەما زانستیەکانی ئێران خەریکی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لە بواری پرۆتۆکۆلی دەرمانین بۆ چارەسەریی کۆرۆنا و سەدان کاری تاقیکردنەوە لە لایەن توێژرانی ئێرانیەوە خەریکە ئەنجام دەبێ .