نیسان 06, 2020 17:01 Asia/Tehran
  • چاوەدێری مافی مرۆڤ : ئەمریکا خێرا بایکۆتەکانی سەر ئێران ، کەم بکاتەوە

ڕێکخراوی جیهانیی چاوەدێری مافی مرۆڤ داوای لە ئەمریکا کرد بۆ باشتربوونی هەڵس و کەوتی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کرۆنا، خێرا بایکۆتەکانی سەر ئەم وڵاتە کەم کاتەوە و خاڵە بەخشراوەکان لە بایکۆت، پەرەپێ بدات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ سەقامگیر لەنیۆیۆرک ئەمڕۆ دووشەممە  شەشەمی ئاڤریل  بە ئاماژەدان بە گەمارۆی دووئەوەندە لەسەر نیزامی تەندوروستیی ئێران لە بارودۆخی بایکۆتەکانی ئابووریی ئەمریکا و بەرتەسکی بانکی،  داوای لە ئەمریکا کرد  بۆ کەم کردنی بایکۆتەکان و پەرەی  خاڵە بەخشراوەکان لە بایکۆت، خێرا هەوڵ بدات  .

کۆنس  راس ،   بەڕێوەبەری ئیجرایی  چاوەدێری  مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەک دا ، وێرای رەخنە کردن لە سیاسەتی  بێ بەزەییانەی  دەوڵەتی ئەمریکا لەمەڕ  بێ بەش کردنی  ئێرانییەکان لە دەسڕاگەیشتنیان  بە سەرچاوەکانی پزیشکی پێویست لەم ڕەوشەی کرۆناییە دا  وتیشی : بە پێی یاساکانی نێودەوڵەتی ، وڵات یان  هاوپەیمانیی سەپێندرانی بایکۆتی ئابووری دەبێ  کاردانەوەکەی  بەسەر  مافی مرۆڤی کۆمەڵگەی بن بایکۆت بەتایبەت پێداویستییە گرینگەکان لەوان دەرمان و خۆراک لەبەرچاو بگرن.

لەحاڵێکدا کە دەوڵەتی ئەمریکا ئیدیعا دەکات لە نیزامی بایکۆتەکانی ، موعاف بوون بۆ هاوردەی  کەرەستەی مرۆڤدۆستانە بۆ ئێرانی دەستەبەر کردووە،  لێکۆڵینەوەی  چاوەدێری مافی مرۆڤ لە ئوکتوبەری  دووهەزار و نۆزدە نیشانی داوە ئەم بەخشێندرانە بە کردەوە  نابێتە هۆی مەترسی  بۆ بانکەکان و کومپانییەکانی ئەمریکی و ئەورووپی  بۆ ئەوەی بەرەوڕووی  بایکۆت بن لەبە ناردن یان دابین کردنی شت و مەکی مرۆڤدۆستانە بۆ ئێران .