وەزارەتی تەندروستی ئێران : زیاتر لە 27 هەزار کەس لە تووشبووانی ڤایروسی کورونا چاک بوونەتەوە
وەزارەتی تەندروستی دەرمان و فێرکاری پیزیشکی ئێران ڕایگەیاند : ڕەوتی ئەو نەخوشانەی گە چاکبوونەتەوە خێرایەکی توندتری گرتووە و تا ئێستا 27 هەزار و 39 کەس لەو کەسانەی کە لە ئێراندا تووشی ڤایروسی کورونا هاتوون چاک بوونەتەوە و نەخوشخانەیان بە جێی هێشتووە
کیانووش جەهانپوور سەروکی ناوەندی پەیوەندی گشتیی و زانیاریگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕوژی سێشەمە لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێران سەبارەت بە دوایین ئاماری تووشبووان بە ڤایروسی کورونا لە وڵات وتیشی لە 24 کاژێری ڕابردوودا و بە پێی پێوەررەکانی دیاریکردن 2 هەزارو 89 نەخوشی نوێ تووشبوو بە کووبدی 19 لە ئێران ناسێندران . جەهانپوور وتیشی بە هاوردنە ئەژماری حاڵەتگەلی نوێ تێکڕای نەخوانی کوویدی 19 لە ئێران گەیشتووەتە 62 هەزار و 589 کەس . سەروکی ناوەندی پەیوەندیە گشتیەکان و زانیاریجگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ئێران هەروەهکا وێڕای ئاماژە بە مردنی 133 کەس لە 24 کاژێری ڕ ابردوو وتی تا ئێستا مردنی بە هوی ڤایروسی کورونا لە ئێران گەیشتە سێ هەزارو 872ڕ کەس . هاوکات لە گەڵ کردەوەی پێشپێگرانە و دەرمانی دەوڵەتی ئێران بە یارمەتی هێزە چەکدارەکان ڕەوتی ناساندنی بەروەخت ، کەرەنتینە کردن و دەرمانی کەسانی تووشبوو بە ڤایروسی کورونا بە هاوڕێیەتی هەموو چینە کانی خەڵک بە خێرایی خەریکە ئەنجام دەبێت .