May 06, 2020 20:38 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ھاوکاریی نێونەتەوەیی بۆ بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا پێویستە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: ھاوکاریی ھەمەلایەنەی نێونەتەوەیی بۆ بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «ئێلێکساندێر ڤان دێربلێن» سەرۆک کۆماری نەمسا بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا سەرباری ڕەوشتی دژواری دێستا بۆ بەرنگار بوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا، بایکۆتەکانی سەر ڕێگای دابین کردنی داوودەرمان و کەرەستەی پزیشکی ھەڵناگرێت، وتیشی: دەوڵەتی ئەمریکا تەنانەت نەیاری وەرگرتنی قەرز لە سندوقی نێونەتەوەیی دراڤیشە بۆ بەرنگار بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە نەگریسە.

ڕۆحانی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە یەکێتیی ئەورووپا لە ھەل و مەرجی ئێستادا دەبێ ھەنگاوێکی بەبڕشتانەتر لە ھەمبەر بەڵێنمەندییەکانی سەبارەت بە پرسە نێونەتەوەییەکان و لەوانە بەرجام ھەڵبگرێت، وتیشی: چالاکیی ئەورووپا بۆ شێوازی بەرنگار بوونەوەی کۆرۆناو یارمەتی دانی وڵاتان و کۆتایی ھاتنی بایکۆتی یەک لایەنەی ئەمریکا دژی ئێران، گرینگایەتییەکی زۆری ھەیە.

سەرۆک کۆماری ئێران پێی داگرت: ئێران بەدوای ئاشتی و سەقامە لە ناوچەکەدا چاوەڕوانی ئەوەش لە ئەورووپا دەکات کە بە گوشار خستنە سەر ڕژێمی زایونی، نەھێڵێ ئەم ڕژێمە بەبێ گوێ دان بە قەیرانی جیھانیی کۆرۆنا ھێرشەکانی خۆی بۆسەر سووریاو لوینان و گەمارۆی سەر کەرتی غەززە بەردەوام کات و ڕەوشتەکە بەرەو قەیرانێکی گەورەتر پاڵ پێوە بنێت.

«ئێلێکساندێر ڤان دێربلێن» سەرۆک کۆماری نەمساش وێڕای پێداگرتن لە سەر ھۆگریی وڵاتەکەی بۆ پەرە پێ دانی ھاوکاری لەگەڵ ئێران و ئامادە بوون بۆ گواستنەوەی ئەزمونەکانی ھاوپەیوەند بە خەباتی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا وتی: نەمساو یەکێتیی ئەورووپا نەیاری بایکێتە ئەمریکییەکانی سەر ئێرانن.

سەرۆک کۆماری نەمسا بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەنگاوەکانی ئەمریکا بە پێچەوانەی پەیمانە نێونەتەوەییەکانە، وتیشی: ھەوڵ دەدات کە پەیوەندییەکانی ئێران و ئەورووپا بەبێ شوێن وەرگرتن لە ئەمریکا باشتر بکرێت.

سەرپەیڤ