May 12, 2020 22:38 Asia/Tehran
  • ئەمشەو دادگەری و عەداڵەت وەبەرشمشێری جەھل و نەزانی دەکەوێت

شەوانی زەبر وێکەوتن و شەھید بوونی پێشەوای بڕواداران، ئیمامی عەلی(ع) لە ھەموو موسڵمانان و بیرئازادانی جیھان سەرەخۆشی دەکەین.

ئهو شهوه ئهستێرهکانی ئاسمان بهوپهڕی پهرۆشیهوه له دهوری یهک خڕ بوونهوهو له شاری کوفه ڕامان ،زهوی له قوڵپهی گریانی ئهدا،ئاسمان دهیناڵاندو دیوارهکانی شار له ترسی قهومانی کارهساتێکی دڵتهزێن لێک نزیک دهبوونهوه، که بهشکوو بتوانن پێش به دابهزینی ئهو موقهددهره بگرن. کۆترهبرجیهکان له ههر چوارلای مزگهوتی کوفه خهریکی ئێشک گرتن بوون. با ههڵیدهکرد و پرچی دارهکانی دهستکهنه‌ دهکرد،هێندێک جاریش له پهنجهرهیهکی کراوهوه پەردەی ماڵێکی دهدایه بهر شهپڵاخ و زیلله. ترس‌ و دڵهڕاوکه ههموو شاری کوفهی داگرتبوو. شهو مۆتهکهیهکی سامناک بوو، که چۆکی له سهر سینگی ئههوهنی و ئارامش دادهدا. خۆ تهنیا باس باسی زهبر وهشاندن له تاقهکهسێک نهبوو ‘ بهڵکو زهبر وهشاندن له ههموو ساڵحان و پیاوچاکان بوو، ڕژاندنی خوێنی ئایینێکی تازه پێڕهوکان. ئهمشهو ڕهمهزان نۆزدەهەمین شهوی خۆی وهپشت سهر دهنا و کاتی ئهوه گەییشتبوو که دڵتهزێنترین پیلان له دژی دادگهری و جوامێری و عهداڵهت و ئینسانییهت جێبهجێ بکرێت. بهڵێ ئهمشهو عهلی(ع) میحرابی کوفه به خوێنی موبارهکی ڕەنگین دهکات.

کەناڵی ئاسمانیی سەحەر شەوانی زەبروێکەوتن و شەھید بوونی ئەمیری موئمینان ئیمامی عەلی(ع) لە ھەموو ھەموو  موسڵمانان و بیرئازادانی جیھان سەرەخۆشی دەکات.

 

سەرپەیڤ