May 23, 2020 16:34 Asia/Tehran
  • روحانی بۆ ئەمیری قەتەر  :ئاسایشی رۆژاوای ئاسیا دەبێ لە لایەن وڵاتانی ناوچەکەوە دابین بکرێ

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئاسایشی ناوچەی رۆژاوای ئاسیا بە تایبەت ئاسایشی دەریایی دەبێ لە لایەن وڵاتانی ناوچەکەوە دابین بکرێ ، گوتی : ئێران ئامادەی ھاریکاریی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ لەم بوارەدایە .

 

حەسەن روحانی ئەمڕۆ لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ئەمیری قەتەر وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەمیشە بەرگری لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاک و دابین بوونی بەرژەوەندیی نیشتمانیی بە مافی رەوای خۆی دەزانێ و تاران ھیوادارە ئەمریکیەکان تووشی ھەڵە نەبن .

روحانی بە ئاماژە بە ھەندێ جوڵەی ئەمریکیەکان لە ناوچەی دەریای کاراییب گوتی : ئەگەر نەوتبەرەکانی ئێران لە ھەر جێگایەکی جیھاندا لە لایەن ئەمریکیەکانەوە تووشی کێشە بن ، لە بەرامبەردا بۆ ئەوان کێشە ساز دەکرێ .

سەرۆک کۆمار لە درێژەدا پێوەندی تاران و دەوحەی بە دۆستانە و ستراتژیک زانی و  دوای کرد سەرباری بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا گواستنەوە کاڵا لە رێگەی بەندەرەکانی ئێران و قەتەر دەسپێبێتەوە و ھێڵە ئاسمانیەکانیش بکرێنەوە .

روحانی ھەروەھا ئامادەیی ئێران بۆ یارمەتیدانی قەتەر بە مەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی مۆندیاڵی 2022 ی تۆپی پێی قەتەری راگەیاند .

ئەمیری قەتەریش وێڕای پێداگری لەسەر گەشەپێدانی پێوەندیی ئێران و قەتەر لە ھەموو بوارەکاندا ھیوای خواست بە دانیشتنی ھاوبەشی ئابوریی نێوان دوو وڵات پێوەندیی ئابوریی و تیجاری ئێران و قەتەر زیاتر لە جاران پەرە بستێنێ .

شێخ تەمیم وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە دابین بوونی ئاسایشی  ناوچەکە دەبێ بە ھاریکاریی ھەموو وڵاتانی ناوچە بێت گوتی : قەتەر نەیاری ھەرچەشنە ئاڵۆزیەک  لە ناوچەکەدایە .  

 

 

 

سەرپەیڤ