May 23, 2020 18:28 Asia/Tehran
  • ئەرتەشی ئێران فڕۆکەیەکی جەنگیی نوێ دەخاتەڕوو

فەرماندەی بنکەی ئاسمانیی (شەهید لەشگەریی )ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی باسی بەرهەم هێنانی فڕۆکەی نوێ دەکات و دەڵێ : لە داهاتوویەکی نزیکدا داڕشتن و بەرهەم هێنانی ئەو فڕۆکانەی کە لە هێزی هەوا فەزای ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئەنجام بووە، دەبینن.

 ئەمیر زاڵ­بەیگی لەدیمانەیەکدا لەگەڵ هەواڵنێری  ئاژانسی دەنگوباسی میهردا  ڕایگەیاند :  پێش لە شۆرشی ئیسلامی سەرجەم فڕۆکە و جیهازاتەکانی هێزی ئاسمانیی لە ئەمریکا و وڵاتانی ترەوە هاوردە دەکرا و بۆ چاک کردنەوە و ڕێکخستنیشیان پێویست بە هێزی بیانی بوو بەڵام ئێستا بە بەرەکەتی کۆماری ئیسلامی هەموو فڕۆکە و  ئامێرەکانی هێزی ئاسمانی لە ناوخۆ بەرهەم دێن و لە لایەن پسپۆڕانی ناوخۆشەوە ڕێکدەخرێن.

ناوبراو باسی لەوەش کرد کە پاش رۆیشتنی ڕاوێژکارە سەربازییە بیانییەکان  لە ئێران ،  هەمووان پێیان وابوو کە ئێران چی دیکە ناتوانێت بنکەی ئاسمانیی خۆی ئامادە بکات. لەو بوارە ئۆرهال یان بەڕۆژ کردنەوەی فڕۆکە دێتە پێشەوە کە هەر لە بنەڕەتەوە تا دوایین خاڵی بەرهەم هێنانی فڕۆکەکان لە فڕۆکەی جەنگیەوە بگرە تا فڕۆکە زەبەڵاحەکانی ٧٤٧ بە دەستی  ستافی تەکنیکی، لێزان و شارەزای  ناوخۆیی ئەنجام دەبێت.

ئەمیر زال­بەیگی لە بواری  دیزاین کردنی هەموو جۆرە فڕۆکەیەک  لە لایەن  ستافی  هێزی ئاسمانی و زانکۆ زانست بنەماکان پێشکەوتنی بەرچاو هەبووە. هێزی ئاسمانیش هاوکات لەگەڵ وڵاتانی دیکە لە بواری ئاسمانگەڕیی  پێشکەوتنی دەبێت و پشت بە  خودا لە داهاتوویەکی نزیکدا  داڕشتن و بەرهەم هێنانی فڕۆکەکان کە لەلایەن هێزی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامییەوە ئەنجام دەبێت، دەبینین و هیچ کێشەیەکمان لەو بوارەوە نابێت.

ساڵی ڕابردوو لە  نمایشی سەربازی دا کە ئەنجام درا هەمووان گەشتی فڕۆکەی ئاسمانی کەوسەریان بینی، ئەو فڕۆکەیە یەکێک لە فڕۆکە بەڕۆژەکانی جیهانە و سیستەمەکانی بە پێی سیستەمە پێشکەوتووەکانی جیهان داڕێژراوە و فڕۆکەکانی تر کە لە ناوخۆی وڵات داڕێژراون و بەرهەم هاتوون ڕوونوێنی دەکرین.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە لە بواری چەک و جیهازاتەوە لە بوارەکانی تر لە پێشەوەین و هەموو جیهازات و چەکەکانمان لە ناوخۆ بەرهەم دێن.