رەزامەندیی نیشاندانی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە گەڵ لێبوردن و داشکاندنی سزای ژمارێک لە مەحکومان
May 23, 2020 21:13 Asia/Tehran
رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە بۆنەی جەژنی موبارەکی رەمەزانەوە رەزامەندیی نیشاندا لە گەڵ لێبوردن یان داشکاندنی سزای زیاتر لە 3000 کەس لە مەحکومانی دادگاکانی ئێران .
سەید ئیبراھیمی رەئیسی سەرۆکی دەزگای دادڤانیی ئێران بە بۆنەی گەیشتنی جەژنی موبارەکی رەەمەزانەوە لە نامەیکدا بۆ رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی پێشنیاری لێبوردن یان داشکاندن و گۆڕینی سزای سێ ھەزار و 721 کەس لە مەحکومانی خستە ڕوو کە ئەم پێشنیارە بە پێی یاسای تایبەتەوە لە لایەن ئایەتوڵڵا خامنەیی رەزامەندیی لەسەر نیشاندرا .
سبەی یەکشەممە لە زورێک لە وڵاتانی ئیسلامیدا یەکی مانگی شەواڵ و جەژنی رەمەزانە .