May 24, 2020 07:59 Asia/Tehran
  • جەژنی رەمەزان پیرۆز بێت

نوسینگەی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە ئاگاداریەکدا راگەیاند ئەمڕۆ یەکشەممە رۆژی یەکەمی مانگی شەواڵ و جەژنی موبارەکی رەمەزانە .

ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئێران و زۆر وڵاتی ئیسلامیی یەکی مانگی شەواڵ و جەژنی رەمەزانە . 

لە کولتوری ئیسلامی دا یەکەم رۆژی مانگی شەواڵ وەک جەژنی فیتر و گکەڕانەوە بۆ فیترەت دیاری کراوە .  چونکە موسوڵمانانی بەڕۆژوو بە درێژایی مانگی موبارەکی رەمەزان بە شەرستنی خوا و تەوبە لە گوناھان ، ئاڵوودەیی رواڵەت و ناخیان سڕیوەتەوە و بۆ فیترەتی راستەقینەی خۆیان گەڕاونەوە . 

کەناڵی سەحەری کوردیی جەژنی رەمەزان لە ھەموو لایەک پیرۆزبایی دەکات .