کاردانەوەی وەزیری ناوخۆی ئێران بە بایکۆتکرانی لە لایەن ئەمریکاوە
وەزیری ناوخۆی ئێران لە کارادنەوە بە بایکۆتکرانی لە لایەن ئەمریکاوە، وتی: ئەمریکا هەموو گەلی ئێرانی لە هەلومەرجی دژواری کۆرۆناییدا بایکۆت کردووە .
عەبدوڕەزا ڕەحمانی فەزلی لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ "سولەیمان سۆیلو"ی وەزیری ناوخۆی تورکیا، وێرای ئاماژە بە تۆمارکرانی ناوی لە لیستی بایکۆتە نوێیەکانی ئەمریکا، وتی: ئەمریکا دەیەوێ بە هەر چەشنێک بێت دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکە بکات و گەمارۆکانیشی بە هۆی شکست هێنانی لەبابەتی ئاژاوەنانەوە و شەڕی ناوخۆیی لە ئێرانە.
ڕەحمانی فەزلی وێرای پێداگریی لە سەر لە ئاسایشی ناوخۆیی ئێران بۆ خەڵکی وڵات، حکومەت و رێبەری، جەختی کردەوە: ئەمریکا هەموو گەلی ئێرانی لە هەلومەرجی دژواری کۆرۆناییدا باکۆت کردووە و من و فەرماندەکانی هێزی پۆلیسیش بەشێک لەو خەڵکەین.
وەزیری ناوخۆ هەروەها پاڵپشتییەکانی ئەمریکا لە تیرۆریزمی ناوچەیی ئیدانە کرد و خوازیاری هەوڵی وڵاتانی ناوچەکە بۆ دەستەبەرکردنی زیاتری ئاسایشی ناوچە و چڕترکردنی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان بوو.
شایانی باسە لەو پەیوەندییەدا وەزیری ناوخۆی تورکیاش بایکۆتکرانی وەزیری ناوخۆی ئێران لە لایەن ئەمریکای بە کارێکی نادروست زانی و وێرای ئیدانەکردنی ئەو کارە ، وتی: ئێمە لە پەنای ئێوەین و پێداگرین لە سەر هەڵوێستەکانمان.