لاریجانی : رزگارکرانی باشووری لوبنان دەسپێکی گۆڕانکاریی گرنگ لە ناوچەکەدابوو
سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران گوتی : رزگارکرانی باشووری لوبنان سەرەتای گۆڕانکاریی گرنگ لە ناوچەکەدابوو کە سەرکەوتنی بە تەواوەتیی خۆڕاگریی ئیسلامیی دژی رژێمی داگیرکەری قودس و رزگارکرانی ھەموو ناوچە داگیرکراوەکانی لێکەوتەوە .
عەلی لاریجانی لە بروسکەیەک دا بۆ (نەبی بێڕی) سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵھاتی رزگارکرانی ناوچەکانی باشووری لوبنان لە ژێر چەپۆکی رژێمی زایۆنیی گوتی : بێگومان ئەم رووداە گرنگە لاپەڕەیەکی زێڕین لە مێژووی خەباتی خەڵکی ناوچەکە لە بەرامبەر رژێمی داگیرکەری قودس دێتەئەژمار .
موحسین رەزایی سکرتێری ئەنجوومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندیەکانی نیزامی ئێرانیش لە وتووێژ لە گەڵ رادیۆ (إذاعة النور) ی لوبنان کە ئەمڕۆ دوشەممە بڵاوبووەوە ، وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵھاتی رزگارکرانی باشووری لوبنان ، گوتی : ئەم رۆژە لە راستیدا لە جیھانی عەرەب و جیھانی ئیسلامدا ، مێژووساز بوو .
پێشتر حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بروسکەیەکدا ساڵھاتی رزگارکرانی باشووری لوبنان لە ژێر رکێفی ھێزەکانی رژێمی زایۆنی لە میشل عەون سەرۆکی لوبنان پیرۆزبایی کردبوو .
رژێمی زایۆنی لە 25 ی ئایاری ساڵی 2000 سەباری توانایی و باڵادەستیی سەربازیی ، لە ھەمبەر ھێزەکانی خۆڕاگریی لوبنان ناچار پاشەکشەی کرد و لە باشووری لوبنان رایکرد .