ھەناردەی کاڵا لە دەروازی سنووریی باشماخی مەریوان دەستیپێکردەوە
May 25, 2020 16:31 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری گومرکاتی کوردستان دەڵێ : ھەناردەی کاڵا لە سنووری باشماخی مەریوان دوای یەک رۆژ وەستان و پشوودان بە بونەی جەژنی رەمەزان لە ئەمڕۆوە دەسپێکرایەوە .
بەختیار رەحمانی پوور ئەمڕۆ دوشەممە گوتی : رۆژانە کاڵایەکی زۆر لە سنووری باشماخەوە ھەناردەی عێراق دەکرێ و زیاتریش میوە و تەڕەبارە .
نابراو گوتیشی : چالاکیی لە بازاڕچەی سەیرانبەندی بانەش لە سەر داوای لایەنی عێراقیی تا رۆژی سێشەممە شەشی جۆزەردان راگیراوە .
رەحمانی پوور ھەروەھا گوتی : گومرکی کوردستان بە لقی چالاک لە سنە ، باشماخی مەریوان و سەیرانبەندی بانە راژەکاریی گومرکیی پێشکەشی چالاکانی ئابووریی دەکات .
نابراو دواجار گوتی : گومرکی مەریوان لە بواری ترانزیت ، ھەناردە ، کاروباری مسافیریی و ھاوردە کار دەکات .