May 25, 2020 17:32 Asia/Tehran
  • چاکبوونەوەی نزیکەی 108 ھەزار کەس لە تووشبووان بە ڤایروسی کۆرۆنا لە ئێران

وەزاڕەتی تەندروستیی ئێران راگەیاند : تا ئێستا 107 ھەزار و 713 کەس لە تووشبووان بە کۆرونا لە وڵا ت چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێھێشتووە .

کیانوش جیھانپور وتەبێژی وەزاڕەتی تەندروستیی ئێران لە نێو پەیامنێراندا گوتی : لە 24 کاژێری رابردوودا 2 ھەزار و 23 حاڵەتی نوێ ناسراون . 

جیھانپوور بە ئاماژە بەوەی کە لە نێو تووشبووانی نوێ ، 338 کەس لە نەخۆشخانە ماونەوە و ھەزار و 685 کەس لەوانەی کە لە گەڵ تووشبووان لە پێوەندیی دابوون ، بە شێوەی سەرپێی چارەسەر کراون ، گوتی : کۆی نەخۆشانی کۆڤید 19 لە ئێران گەیشتە 137 ھەزار و 724 کەس . 

ناوبراو وتیشی : لە 24 کاژێری رابردوودا 34 نەخۆشی کۆرونایی گیانیان لە دەستداوە و بەمجۆرە لە سەرەتاوە تا ئێستا 7 ھەزار و 451 کەس لە ێئران بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە .

ژماری تێکڕای تووشبووان بە کۆرۆنا لە جیھاندا گەیشتووەتە نزیکەی 5 میلۆن و 518 ھەزار کەس کە لەم ھەژمارە تا ئێستا لانیکەم 347 ھەزار کەس گیانیان لەدەستداوە .