May 26, 2020 17:18 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: سوییسڕا ڕۆڵێکی کاراتر لە ھەمبەر ھەنگاوە نایاساییەکانی ئەمریکا بگێڕێت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە وتووێژێکدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری سوییسڕا وتی: تاران چاوەڕوانە سوییسڕا لە ھەمبەر پەرەسەندنی بایکۆتە نایاسایی و نامرۆڤانەکانی ئەمریکا دژی ئێران، ڕۆڵێکی کاراتر بگێڕێت.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ « سیمۆنتا سۆماروگا» سەرۆک کۆماری سوییسڕا ، وێڕای پێشوازی کردن لە ھەنگاوی ئەم وڵاتە لە داڕشتنی میکانیزمێکی دراڤی، جەختی کرد: پێکھێنانی وەھا ڕێڕەوێکی دراڤی دەتوانێ لەم ھەل و مەرجە دژوارەدا کاریگەر بێت و چاوەڕوان دەکرێت بە کارتر بوونی ئەم میکانیزمە دراڤییە، ھێندێک کاری ھاوپەیوەند بە سەرچاوە دراڤییەکانی ئێران لە بڕێک لە وڵاتان لەم ڕێگایەوە جێبەجێ بکرێت.

ڕۆحانی لە درێژەدا وێڕای ئاماژە کردنن بە گرینگایەتیی پارێزرانی بەرجام وەک ڕێککەوتنێکی نێونەتەوەیی، جەختی کرد، وا ھەڵدەگرێت کە یەکێتیی ئەورووپا بۆ پاراستنی بەرجام ھەنگاوی پێویست بۆ ھاوسەنگی دروست کردن لە ڕاپەڕاندنی بەڵێنە بەرجامییەکانی ھەڵگرێت و سوییسڕاش دەتوانێ یارمەتیی پتەوبوونەوەی بنج و بناوانی بەرجام بدات.

ڕۆحانی ھیواداری دەربڕی کە ھەوڵەکانی ھەردووک وڵاتی ئێران و سوییسڕا لە ئاراستەی چەسپاندنی سەقام و ئاشتی و دۆستایەتی ھەروا بەردەوام بێت.

سەرۆک کۆماری سوییسڕاش جەختی لە پەرە پێ درانی پەیوەندی لەگەڵ ئێران کردەوەو لە بەھاوبەشی کردنی ئەزمونەکانی ھەردووک لا لەمەڕ بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا پێشوازیی کرد.

« سیمۆنتا سۆماروگا» سەرۆک کۆماری سوییسڕا پێشی داگرت کە، بێڕن ھەروا لە سەر ھەوڵەکانی بۆ کاراتر کردنی میکانیزمی دراڤیی سوییسڕا بەردەوام دەبێت.

ناوبراو وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی نێونەتەوەیی بەرجام وتیشی: سوییسڕا لایەنە ئەورووپییبەکانی دیکەی بەرجامیش بۆ ڕاپەڕاندئنی بەڵێنەکانیان ھان دەدات.

 

سەرپەیڤ