May 27, 2020 10:41 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: مەجلیس بە نوێنەرە شارەزاو چالاک و دەستپاکەکانی لە سەرەوەی کاروبارەکان دەبێت

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەستبەکار بوونی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، تایبەتمەندیی لەسەرەوەی کاروباربوونی مەجلیسی بۆ ئامادە بوونی نوێنەرانی چالاک، ڕێکمەند، دەستپاک ، ئامانەتدار و خاوەن ناسیاری لە بارەی ھەل و مەرج و ئەوبەرایەتییەکانی وڵات گەڕاندەوە.

لەم پەیامەدا کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «موحەممەد موحەممەدیی گوڵپایگانی» لە دەستپێکی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران خوێندیەوە، «حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی» ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، وێرای پێداگری لە سەر ئەمەی کە « ئابووری و ڕۆشنبیری» لە سەرەوەی ئەوبەرایەتییەکانی دیکەی وڵاتن، نوێنەرانی مەجلیسی بۆ گرینگی دان بە گوزەرانی چینی ھەژار، چاکسازی لە ھێڵە سەرەکییەکانی ئابووری لەوانە پیشەنانەوەو وەبەرھێنان و ھەڵاوسانی ئابووری، ڕەچاوکردنی تەقواو پارێزکاری و ویژدانمەندی لە ڕاپەڕاندنی ئەرکی چاودێری، ھەڵوێستی شۆڕشگێڕانە لە ھەمبەر ڕووداوەگرینگەکان وھەڵس وکەوتی برایانە لەگەڵ ھێزی کارگێڕی و داد ڕاسپارد.

«حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی» ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە دەستبەکاربوونی خولی تازەی مەجلیس و خۆدەرخستنی ئەم ھێما شکۆمەندەی جەماوەرسالاریی ئیسلامی لە بەرچاوی خەڵکانی جیھان، ستایشی ھیممەت و ئامانجدار بوونی گەلی ئێرانی کرد بۆ پێکھێنانی مەجلیس و پیرۆزبایی لە ھەڵبژێردراوانی تازەش کرد.

بەڕێزی، بۆچوونی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە)ی لە بارەی لە پێشەنگ بوونی مەجلیس لە کاروبارەکان دا بە تۆکمەترین وەسفاندن زانی سەبارەت بەشان و شکۆو ئەرکی مەجلیس و وتیشی: ئەگەر یاسا بە ڕێگای وڵات بۆ ھەڵزنان بە دوندەکان و گەییشتن بە ئامانجە دیاری کراوەکان لە یاسای بنەڕەتی دا بزانین، ئەوە مەجلیسە کە ئەرکمەندی سانا کردنی ئەم ڕێگا گرینگ و ھەستیارەیە.

«حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی» ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، وێڕای جەخت کردنەوە لە سەر پێویستمەندیی ھەنگاوھەڵگرتنی ھەمووان بە ئاراستەی یاسادا، تیشکی خستە سەر بارستاییەکانی ئێستا بۆ دەستەبەرکردنی ڕاپەڕاندنی یاسا لە ھێزی دادوھەروەھا لەخودی مەجلیسیش داو بە دیاری کراوی مافی تاوتوێ کردن و پشکنین، مافی ڕەت کردنەوەو قەبووڵ کردنی کارگێڕانی باڵای دەوڵەت و، مافی وریایی دان، پرسیارو لێپێچینەوە، ئینجا وتیشی: ئەگەر یاسا ڕێک و پێک و شیاوی جێبەجێ کردن بێت و لە دەستەبەرییەکانی ڕاپەڕاندنی بەباشی کەڵک وەربگیردرێت، ئەوسا وڵات ئامانجە بەرزەکانی خۆی دەپێکێت.