May 27, 2020 13:49 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی:پیلانی دوژمنان لەمەڕ کێشەسازکردن بۆ ئێران شکستی ھێناوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: پیلانی دوژمنان لەمەڕ کێشەسازکردن بۆ ئێران بە پاڵپشتیی جەماوەری ئەم وڵاتە شکستی ھێناوە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێ و ڕەسمی دەستبەکاربوونی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بڕێک کرداری نایاسایی دوژمنانی دژی ئێران لەوانە پێشگرتن بە نادرەی نانەوتی، وتیشی: جەماوەری ئێران لە بەرامبەر ھەموو پڕوپاگەندەی دەروونی و گوشاری ئابووریی دوژمنان دانیان بە خۆیاندا گرت و لە گەییشتن بە ئامانجەکانیان واتە زەبروەشاندن لە بنەمای نیزام و قەیران سازکردن لە سەرتاسەری وڵات دڵساردیان کردنەوە.

ڕۆحانی لە درێژەی وتەکانی دا، بنەمای ھاوکاریی دەوڵەت و مەجلیسی وەک چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی ڕاگەیاند و وتی: پەرلەمانی و مەجلیس لە جیھاندا ھێمای گرینگی دیموکراسییەو مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانیش، ھێمای دیموکراسیی ئیسلامی و جەماوەر سالاریی دینیە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  وێڕای ئاماژە کردن بە بڕێک دەستکەوتی دەوڵەت لە بواری تەندروستی و دەرمان، سەربازی، زانستی، دەوڵەتی ئلێکترۆنیک و کشت و کاڵ، وتیشی: خەڵک و بەرپرسانی ئێران لە تەنیشتی یەکتردا بەرنگاری تیرۆریزمی ئابووری و دەرمانیی ئەمریکا بوونەوەو دەستھاتی باشیشیان لەم بوارەدا مسۆگەر کردووە.

ڕۆحانی وتیشی:دەوڵەت و مەجلیسی ئێران لە تەنیشتی یەکتروبەھاوکاری و توانابەخشین بەیەکنر دەتوانن بەگژ بایکۆت و ھەڵخڕاندنی ئەمریکییەکان و نەخۆشیی کۆرۆنادا بچنەوە.

یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆمارو ٢٧٦ نوێنەری ھەڵبژێردراو ئەمڕۆ چوارشەممە دەستی بەکار کرد.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەستبەکار بوونی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، تایبەتمەندیی لەسەرەوەی کاروباربوونی مەجلیسی بۆ ئامادە بوونی نوێنەرانی چالاک، ڕێکمەند، دەستپاک ، ئامانەتدار و خاوەن ناسیاری لە بارەی ھەل و مەرج و ئەوبەرایەتییەکانی وڵات گەڕاندەوە.

سەرپەیڤ