بوومەلەرزە تارانی ھەژاند
May 27, 2020 16:24 Asia/Tehran
بوومەلەرڕزەیەک بە ڕادەی چوار ریختەر نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە تارانی ھەژاند.
بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی ئێران، شوێنی ڕوودانی بوومەلەرزەکە سنووری نێوان پارێزگاکانی تاران، مازەندەران و گردوپەڕی شارستانی دەماوەند بووە.
بەروارو کاتی ڕوودانی بوومەلەرزەکە بە کاتی خۆجێیی یەک و چلو یەک خولەک و سی و حەوت چرکە بووەو لە قوڵایی ١٢ کسلومەتریی زەوی دا ڕووی داوە.
دواتر ھەواڵەکە بە تێروتەسەلی بڵاو دەکرێتەوە.