May 28, 2020 11:39 Asia/Tehran
  • دیاری کرانی «عەلی لاریجانی» وەک ڕاوێژکاری ڕێبەری مەرنی شۆڕشی ئیسلامی و  ئەندام بوونی لە کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام بە بڕیاری بەڕێزیان

ڕێبەری مەرنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بڕیارێک «عەلی لاریجانی»ی وەکو ڕاوێژکاری ڕێبەرو ئەندامی کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامیی ئێران دیاری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لە بڕیارەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دا ھاتووە، بە سەرنجدانی ئەو. ئەزمونە بەکەڵکانەی کە بەڕێزت لە سەردەمی بەڕێوەبەرایەتی کردن لە بەشە جۆربەجۆرەکان و بە تایبەت سێ خولی سەرۆکایەتیی مەجلیسی شورای ئیسلامی مسۆگەرت کردوون، بەڕێزت وەک ڕاوێژکاری ڕێبەرو ئەندامی کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامیی ئێران ڕادەسپێرم.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕاشیگەیاندووە، بە ھیوام ئەم ئەرکە تارانەت لە ئاراستەی ئامانجە بەرزەکانی نیزام دا بەکار بھێنی.