May 28, 2020 22:37 Asia/Tehran
  •  ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران: بایکۆت کردنی پسپۆڕانی ناڤۆکی، ورەی لاوانی ئێرانی دانابەزێنێ

ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی دانرانی ناوی دوو پسپۆڕی ناڤۆکیی ئێران لە پێڕستی بایکۆتەکانی ئەمریکا، پێی داگرت: ئەم ھەنگاوە لە ورەو لێبڕاویی لاوانی ئێران بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجە بەرزەکانی نیزامی ئیسلامی کەم ناکاتەوە.

«مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە لە دوو پەیامی توییتێڕیی جیاجیادا نووسی: ئەمریکا بەخششە بایکۆتییەکانی ھاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی بەرجام ھەڵدەوەشێنێتەوەو دوو ئێرانیش ھەر لە پەیوەندی لەگەڵ بەرنامەی ناڤۆکی دا بایکۆت دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: پەلەقاژەی بێ ئەنجام و ھەنگاوی ناژیرانەی بڕیاردەرانی کۆشکی سپی لەمەڕ دانانی ناوی دوو پسپۆڕی ناڤۆکیی ئێران لە پێڕستی بایکۆتەکانی ئەمریکا، دەربڕی بەردەوامیی ھەڵوێستی دوژمنکارانەی ئەو وڵاتە لەبەرەوڕوو بوونەوەی ناژێرانەی لەگەڵ خەباتکارانی بەجەربەزەی ڕێیازی پیرۆزو سەربەرزیی ڕۆژلەدوای ڕۆژی ئێرانی ئیسلامییە.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە،وەھا ھەنگاوگەلێک کە بە پێچەوانەی بنەماو ڕێساکانی مافی نێونەتەوەییشە، دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی زیاتری ورەی تێکۆشەران و پسپۆڕانی ئێرانی و جێلەق بوونی زیاتری دوژمنانی ئێران لە ئاستی جیھاندا.

ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە، توێژەران و پسپۆڕانی ئێرانی ، بەتایبەت تێکۆشەران و خەباتکارانی پیشەی ناڤۆکیی وڵات، وەھا ھەنگاوگەلێکی بێ ئەنجام وەک نیشانەی دۆش دامانی دوژمن لە ھەمبەر ڕێبازی خۆڕاگری لێک دەدەنەوەو زیاترلە ڕابردووش ھانیان دەدات بۆئەوەی لەسەرخەباتی لێبڕاوانەیان لەئاراستەی بەجێ ھێنانی ئەرکی ئایینی و نیشتیمانیی خۆیان بەردەوام بن.