سەردار رەزایی : تێکدەرانی ئاسایش لە سنوورەکانی ئێران بە سزای خۆیان دەگەن
May 30, 2020 17:30 Asia/Tehran
جێنشینی فەرماندەی هێزی پۆلیسی ئێران وێڕای بەرزڕاگرتنی یاد و بیرەوەریی سێ شەهیدی ئاسایشی سنوورەکانی وڵات لە سەردەشت گوتی : تێکدەرانی ئاسیاش لە سنوورەکانی ئێران بە سزای خۆیان دەگەن .
سەرداری سەرتیپ قاسم رەزایی رۆژی شەممە لە نێو پەیامنێراندا گوتیشی : چاودێریی قورس و ورد بەسەر شاری سنووریی سەردەشت بە شێوەی سەتی سەتی ئەنجام دەبێ و هەموو سنووروانانی ئێران خەریکی بە جێهێنانی ئەرکیان بە ئاڕاستەی بەرگریی لە یەکپارچەیی خاکی وڵاتن .
ناوبراو بە ئاماژە بە چاوپێکەوتنی خۆی لە گەڵ هاوشانە عێراقیەکەی گوتی ، ئاسایش و ئارامیی لەسەر سنوورەکانی ئێران و عێراق لە لایەن هەردوو لاوە جەختی لەسەر دەکرێتەوە .
رۆژی هەینی لە تێکھەڵچوونێکی چەکدارانەی سنوورپارێزانی ھەنگی سەرسنووریی سەردەشت لەگەڵ یاخی بووە چەکدارەکان، سێ کەس لە سنوورپارێزانی ئێران شەھید بوون.