May 31, 2020 15:28 Asia/Tehran
  • وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : ئەمریکا دەبێ سیاسەتە بەزیوەکانی بگۆڕێ

وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانە لە ئەمریکا جەختی کردەوە : ئەمریکا دەبێ دەنگی گەلەکەی ببیسێ و سیاسەتە بەزیوەکانی بگۆڕێ .

وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە لە توویتێکدا نووسی : رژێمی ئەمریکا کە بەڵێنی خۆی بۆ راگرتنی بەفیڕۆدانی پارە لە سەرکێشیەکاندا بەجێ نەھێناوە ، ئێستا نوقمی قەیرانی خۆکردی کۆڤید نۆزدەیە . 

وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا بۆ ترساندنی ناڕازیان رووی ھێناوەتە ئەرتەش و سەگی دڕندە و چەکی وەیشووم  جەختی کردەوە : ئەمریکا لە جیاتی ئەم کارە ، دەبێ گوێ لە دەنگی خەڵکەکەی بگرێ و سیاسەتی شکستی ھێناوی بگۆڕێ . 

لە سەرەتای ئەم هەفتەیە خۆپیشاندان لە شاری میناپلسی میناسۆتا دەستیپێکرد پاش بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، کە پیاوێکی رەشپێستی بێچەک لەلایەن پۆلیسەوە قۆڵبەست کراوە لە کاتێکا دەستی بەستراوەو لەسەر دەمیش دراوە بەرعەرزا ئەفسەرە پۆلیسەکە ئەژنۆی خستوەتە سەر ملی، پیاوەکە چەند جارێک دەڵێت "تکایە ناتوانم هەناسە بدەم" بەڵام پۆلیسەکە لاناچێت تا پیاوکە گیانی دەردەچێت.