چاکبوونەوەی 118 ھەزار و 848 توشبووی کۆرۆنا لە ئێران
May 31, 2020 15:58 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی باسی چاکبوونەوەی 118 ھەزار و 848 توشبووی کۆرۆنا لە ئێران دەکات .
دکتۆر کیانووش جەهانپوور وتەبێژی وەزڕەتی تەندروستیی ئێران بە وتنی ئەوەی کە لە دوێنێیەوە تا ئەمڕۆ بە پێی بەڵگەکان ، 2516 کەس تووشی نەخۆشی کۆرۆنا هاتوون، وتی: لەم ماوەیەدا 63 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بە گشتی ژمارەی تووشبووان بە کۆڤێد19 گەیشتووەتە 151 هەزار و 466 کەس، وتی: بە گشتی لە ئێران 7 هەزار و 797 کەس تا ئێستا بە ھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.
وتەبێژی وەزاڕەتی تەندروستیی ئێران وتیشی : بە خۆشیەوە تا ئێستا 118 هەزار و 848 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بە جێ ھێشتووە .