حوزه‌یران 03, 2020 13:05 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران: ئیمام خومەینی(رە)، لێبڕاویی زلھێزەکانی شکست پێ ھێناو سوکی کردن

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئیمام خومەینی(رە) و کارگێڕەکانی زلھێزەکانیان شکست پێ ھێنا، وتیشی: ئیمام خومەینی(رە)، ئەوەی سەلماند کە زلھێزەکان زەبرھەڵگرو لەشکان ھاتوون.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕۆژی چوارشەممە لە وتاردانێکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنی دا بە بۆنەی سی و دووھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) مەزنی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران،دروست کردنی ئاڵوگۆڕ لە شێوەڕوانین بۆ ملھوڕانی جیھان و زلھێزەکانی لەو ھەنگاوانەی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) زانی و وتی: لەو سەردەمەدا کەس بیری لەوە نەدەکردەوە کە بشێ بە پێچەوانەی خواستی ئەمریکا ھەنگاوێک ھەڵبگیردرێت،کەچی ئیمام خومەینی (رە) کارێکی کرد کە خودی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا دانیان بەوەدا نا کە سوک کراون.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئیمام خومەینی (رە) بە واتای ڕاستەقینەی وشە لە گەلی ئێراندا ئاڵوگۆڕی دروست کرد، پێی داگرت: بەڕێزی ھەست بە سوکایەتی کردن لە جەماوەری ئێرانی گۆڕییەوە بە ھەست بە متمانەبەخۆ کردن و سەربەرزی و سەربڵیندی.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی جەختی کرد: جەماوەری ئێران بەرلە بزوتنەوەکە ھیچ پەیوەندییەعکی لەگەڵ کاروباری بنەمایی خۆی دا نەبوو، سەرقاڵی پرسی تاکەکەسی بوون، بەڵام تێوەگلان بە داخوازی، ئەویش داخوازیی گەورەو گرینگ بابەتێک بوو کە ئیمام خومەینی(رە) بەستێنی بۆ خۆش کرد و ھەر ئەم نەتەوە خەمۆک و ملکەچەی کرد بە گەلێکی داواکارو لە سەرھەست.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە  ئیمام خومەینی (رە) مرۆڤێکی گۆڕانخوازو گۆڕان چێکەر بوو، وتیشی: ئەگەر دەستەیەک لە خەڵک داوایەکیان لە حکومەتی ئەو سەردەمە ھەبایە،  داخوازییەکەیان لە ئاستی قیرتاوکردنی کۆڵانێکدا بوو،بەڵام ئیمام خومەینی(رە) داخوازیی خەڵکی گۆڕی بۆ سەربەخۆیی و ئازادی و یان نە ڕۆژھەڵات و نە ڕۆژئاوا.