حوزه‌یران 04, 2020 01:22 Asia/Tehran
  • تەخت ڕەوانچی: بایکۆتەکانی ئەمریکا گەییشتووەتە سنووری تاوانی دژی  مرۆڤایەتی

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاند: ئەمریکا بە بەردەوامی دان و توند کردنەوەی بایکۆتە نایاساییەکان و تیرۆریزمی ئابووری و تیرۆرریزمی پزیشکی ئەویش لە قەیرانی تەشەنای کۆرۆنا لە سنووری تاوانی دژی مرۆڤایەتی نزیک بووەتەوە.

«مەجید تەخت ڕەوانچی» نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی «تاوتوێ کردنی کاریگەریی ھەنگاوە یەک لایەنە زۆرملییەکان لە سەر بەرنگار بوونەوەی جیھانیی ڤایرۆسی کۆرۆنا»، وێڕای ئاماژە کردن بە ھەنگاوی یەک لایەنەی زۆرەملی و نایاسایی ئەمریکا دژی ئەو وڵاتانەی کە بەگشتی بەرەوڕووی ھەل و مەرجی دژواری تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنان، وتی: دەست ڕاگەییشتن بە داوودەرمان و  کەرەستەو  شت و مەکی پێویستی پێشگرتن بە گوێزانەوەو تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا مافی ھەموو وڵاتانە، بەڵام ھەنگاوەکانی یەک لایەنەو نایاسایی ئەمریکا لەمپەرێکی گەورەیو بەبڕشتانەیە  لە بەردەم وەڕی ھاتنی ئەم بابەتە.

«مەجید تەخت ڕەوانچی» بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمریکا بانگەشەی بایکۆت نەبوونی خۆراک و داوودەرمان و کەرەستەی پزیشکی دەکات، وتیشی: بێ بەری کردنی وڵاتێک لە دەست ڕاگەییشتنی بە بازرگانی و سات و سەودای نێونەتەوەیی و میکانیزمی بانکی جیھانی، دیارە توانایی ئەو وڵاتەش بۆ دەست ڕاگەییشتن بە داوودەرمان و کەرەستەی پزیشکی لە ڕێگای میکانیزمە دراڤییە بازرگانییەکانی ئێستا بەرتەسک دەکاتەوە.

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕاشیگەیاند: کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەبێ وێڕای ھێزمەند کردنی ھاوپشتی، لە ڕیزێک و یەک دەنگ، ھەنگاوەکانی یەک لایەنەو نایاسایی و ناڕەوا ڕەت کاتەوەو شەرمەزاری بکات ھەتا بە گوێرەی بایەخە مرۆڤییەکان و بنەمای ئاکاری، ئەم قەیرانە بە یەکجاری کۆنترۆڵ بکرێت.

کۆبوونەوەی «تاوتوێ کردنی کاریگەریی ھەنگاوە یەک لایەنە زۆرملییەکان لە سەر بەرنگار بوونەوەی جیھانیی ڤایرۆسی کۆرۆنا»، لە سەر دەستی  نووسینگەکانی نوێنەرایەتیی ھەمیشەیی ئێران، ڕووسیا، چین، ڤەنرۆئیلا، کوبا، سووریا، بیلاڕووس، نیکاراگۆئێ و زیمبابووه لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەڕێوەبراو تیای دا جیا لە باڵوێزانی وڵاتانی بەڕێوەبەر، چەند کەس لە کەسایەتییە زانستی و نێونەتەوەییەکانیش وتاریان پێشکەش کرد.