حوزه‌یران 04, 2020 17:50 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: دڕندەکارییەکانی ئەمریکا دژی ناڕەزامەندانی ئەو وڵاتە جێگای شەرمەزار کردنە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: ئێران دڕندەکارییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا لەمەڕ داپڵۆساندنی خۆپیشاندەرانی دژی ھەڵاواردنی ڕەگەزی لەو وڵاتەدا شەرمەزار دەکات.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە ئاھەنگی خستنەگەڕی گەڵاڵەکانی کەرتی وزە کە بە شێوەی ڤیدیۆیی بەڕێوەچوو، بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەم وەڕێ خستن و کارا کردنانە وەڵامێکی لێبڕاوانەی دوژمنایەتییەکانی ئەمریکاو ئیسرائیلی دڕندەکارە، وتیشی: ھەتا کۆتایی ساڵ ١٨ یەکەی ھێزگەی تازە لە ئێراندا دەخەینەگەڕ.

ڕۆحانی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە خۆپیشاندانی جەماوەری لە ئەمریکادا وادەر دەخات کە ئەو وڵاتە لە بڕگەیەکی ھەرە خراپەی مێژووی خۆی دا بەسەر دەبات، ئتیشی: ڕەگەزپەرستیی دەوڵەتی ئەمریکا ستەمێکی گەورەیە بەرامبەر بە ڕەش پێستەکان لەو وڵاتەدا.

ئەمڕۆ بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی چەندین گەڵاڵەی نیشتیمانی لە بواری وزە لەوانە بەنداوی شنۆ لە ئازەربایجانی ڕۆژئاواو حەوت گەڵاڵەی دیکەش لە بوشەھری باشووری ئێران خرانەگەڕ.