ته‌مووز 19, 2020 13:33 Asia/Tehran
  • زەریف : ئێران و عێراق دەبێ لە بەرامبەر ھەڕەشە تیرۆریستیەکاندا ئامادە بن

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە مەترسیی تیرۆریسم بۆناوچەی رۆژاوای ئاسیا جەختی کردەوە ، ئێران و عێراق دەبێ ھەمیشە لە بەرامبەر ھەڕەشە ئاسایشیەکانی گروپە تیرۆریستیەکان لەوان داعش وریایی و ئامادەییان ھەبێ .

محەمەد جەواد  زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەردانی بەغدای کردووە ، ئەمڕۆ یەکشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە گەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی ، بەداخەوە ھەنگاوی تیرۆریستیی ئەمریکا لە شەھیدکردنی سەرداری سپەھبود قاسم سلێمانی و ئەبومەھدی موھەندیس و ھاوڕێکانیان خەسارێکی  گەورە بوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم لە ناوچەکەدا .
 

 

زەریف وتیشی ، ئێران و عێراق بۆ بەدواداچوون و دادگایی کردنی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانکاریە لە گەڵ یەکتردا ھاریکاری دەکەن .
 

 

وەزیری دەرەوەی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێران و عێراق لە بەرامبەر تیرۆریسمدا ڕاوەستاون گوتی ، پێوەندیەکانی ئێران  عێراق بە خوێنی لاوانی دوو وڵات لە بەرەنگاربوونەوەی داعش پاوەجێ بووە و ئەم پێوەندیانە ھەرگیز بە ھیچ لەونێک لەبەین ناچێت .

 

زەریف گوتیشی : بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران گرنگە سەروەریی نیشتمانیی و یەکپارچەیی خاک و سەربەستیی عێراق بکەوێتە بەر دەستدرێژیی دەرەکی .

وەزیری دەرەوەی ئێران ھەروەھا بە پێداگری لەسەر پەرەی ھاریکاریی ئابووریی ئێران و بەغدا گوتی ، پتانسێلی ئابووریی ئێران وعێراق دەتوانێ بۆپێشکەوتنی ھاوبەشی دوو  نەتەوە دەکاربێت .

 

قواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەم پرێس کۆنفڕانسەدا بە ئاماژە بەوەی کە بەغدا بەدوای پێوەندیی ھاوسەنگ لە گەڵ وڵاتانی دراوسێدایە گوتی ، بەردەوامیی پێوەندیی بازرگانیی نێوان  ئێران و عێراق سەرباری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا پێویستە .

فواد حسێن ھەروەھا جەختی کردەوە لەسەر بەرژەوەندیی ناوچەیی و دەستوەرنەدانی وڵاتان لە کاروباری یەکتر و پێویستیی بەدوور ڕاگرتنی ناوچە لە کێشە و بارگرژیی . 

سەرپەیڤ